توركيا هەوڵدەدات پەيوەندييە سەربازييەكانى لەگەڵ ئەمەريكا بەهێز بكاتەوە تورکیە

نوچەنێت

وەزيرى دەرەوەى توركيا بەسەردانێك لە ئەمەريكايە هەوڵدەدات پەيوەندييە سەربازييەكانى لەگەڵ واشنتن ئاسايي بكاتەوە و سزاى دارايش بخاتە سەر رووسيا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (حەوتى ئادار/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، توركيا لە رێگەى سزاى دارايى بەسەر رووسيا پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئەمەريكا، لە هەمان كاتيشدا پەيوەندييەكانى لەگەڵ مۆسكۆ دەپارێزێت.

بڕيارە ئەمڕۆ پێنجشەممە هاكان فيدان، وەزيرى دەرەوەى توركيا لەگەڵ ئەنتۆنى بليكن، وەزيرى دەرەوە و جاك سۆليڤان، راوێژكارى ئاسايشى نەتەوەيى ئەمەريكا كۆبێتەوە.

ئەو ديدارەى هاكان فيدان لە چەند رۆژى رابردوو لەگەڵ سێرگى لاڤرۆڤ، وەزيرى دەرەوەى رووسيا لە توركيا كۆبوونەوە.

دەربارەى ناوەڕۆكى كۆبوونەوەكانيش چاوەڕوان دەكرێت گفتوگۆ لەسەر لادانى سزاكانى سەر پيشەسازيى بەرگريى توركيا بكرێت، كە بە هۆى كڕينى سيستەمى (ئێس 400) رووسييەوە، ئەمەريكا سزاى خستۆتەسەر، كە بووە هۆى دوورخستنەوەى ئەنقەرە لە پڕۆگرامى فڕۆكەى (ئێف 35).

لەدواى هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا لە مانگى شوباتى (2022) ئەمەريكا و وڵاتانى ئەوروپا سزاى داراييان خرستەسەر مۆسكۆ، بەڵام تا ئێستا توركيا پابەند نەبووە بەو سزايانەيە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین