سوپاى ئەمەریکا ژمارەیەک فڕۆکەى بێڕۆکەوانى حووسییەکانى تێکشاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

ناوەندى فەرماندەیى هێزەکانى ئەمەریکا (سەنتکۆم) راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، کە ئاشکراى دەکات چوار مووشەکى کرۆزیان ئاراستەى کەشتى و فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى حووسییەکان کردووە.

ئەمڕۆ هەینى (هەشتى ئادار/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، ناوەندى فەرماندەیى هێزەکانى ئەمەریکا ئاشکریان کرد دونێ پێنجشەممە بە مووشەک هێرشیان کردۆتە سەر ناوچەیەکى حووسییەکان و سێ فڕۆکەى بێفڕۆکەوانیان تێکشکاندووە.

لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە هاتووە، هەموو رێکارێک بۆ پارێزگارى لە جووڵەى کەشتییەکان گیراوەتەبەر، ئەوەش بۆتە هۆى ئەوەى کەشتیییە ئەمەریکى و کەشتییە بازرگانییەکان زیاتر هەست بە ئارامى بکەن.

لە چەند رۆژى رابردوو حووسییەکان جارێکى دیکە هێرشیان کردە سەر کەشتییەک و تا ئێستا سەرنشینەکانى نەدۆزراینەوە.

لەدواى مانگى تشرینى دووەم حووسییەکان لە بەرانبەر بۆردوومانەکانى ئیسرائیل دەستیان بە هێرشکردن بۆ سەر ئەو کەشتیانە کردووە کە کاڵاکان بۆ ئیسرائیل دەگوازنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین