ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوەیى ئیسرائیل وڵاتانى جیهان بۆ چوار پلە دابەش دەکات وەرگێڕان

نوچه‌ نێت

ئەنجوومەنى ئاسایشیى نەتەوەیى ئیسرائیل، بەبۆنەى هاتنى مانگى رەمەزان هۆشدارى دایە کۆمەڵگەى ئیسرائیلى بەگشتى و جووەکان بە تایبەت، لە سەردانەکانیان بۆ وڵاتانى دەرەوە بە وشیارییەوە مامەڵە بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش وڵاتانى جیهانى بۆ چوار پلە دابەش کردووە.

ئەنجوونى ئاسایشى نەتەوەیى ئیسرائیل راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، لە راگەیێندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، مانگى رەمەزان کە لە (10)ى ئادار بۆ هەشتى نیسانى مانگى داهاتووە، لە جیهانى ئیسلامیى واتایەکى گەورەى هەیە، رێکخراوە توندڕەوەکان بانگى لایەنگرانیان دەکەن بۆ جیهاد.

لە راگەیێندراوەکەى ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوەیى ئیسرائیل هاتووە، ئەو ئاڵۆزیانەى بەهۆى بابەتى مەزگەوتى ئەقسا  ساڵانە لە مانگى رەمەزان دروست دەبن، ئەگەر هەیە ببێتە هۆى ئەوەى بە  لە وڵاتانى رۆژئاوا هاووڵاتیانى جوو و ئیسرائیلى بە ئامانج بگرن.

لە بەشێکى دیکەى راگەێندراوەکە هاتووە، ئەنجوومەن دووبارە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە پێویستە ئیسرائیلى و جووەکان لە جیهان هەستیارانە مامەڵە بکەن و گەشت بۆ ئەو وڵاتانە نەکەن کە مەترسیان دەکەوێتە سەر، تەنانەت لەو وڵاتانەش مەترسیان لەسەر نییە پێویستە بە هەستیاریى گەشت بکەن.

بەگوێرەى راگەیێندراوەکە هاووڵاتیانى ئیسرائیل بە هیچ جۆرێک بۆیان نییە بچنە هەندێک وڵاتى عەرەبى و ئیسلامى، تەنیا سەرپێچیان لێپرسینەوەى لەسەرە، لەوانە سووریا و لوبنان و عێراق و ئێران و جەزائیر و ئەفغانستان و سۆماڵ و پاکستان.

ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوەیى ئیسرائیل وڵاتانى جیهانى بۆ چوار ئاست دابەش کردووە، پلەى یەکەم هاووڵاتیان دەتوانن بچن، بریتییە لە ئەمەریکا و کەندا و چین و ژاپۆن و چیک.

پلەى دووەم بە هۆشیارییەکى توند دەتوانن بچن، فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئوستراڵیا و هەنگاریا و نەمسا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا و هۆڵندایە.

پلەى سێیەم، باشترە سەردانى نەکەن تەنیا بە هۆکارى زۆر پێویست نەبێت، کە ئیمارات و مەغریب لەو بابەتەیە.

ئاستى چوارە بە تەواوى رێگەنادات هاووڵاتیانى وڵاتەکەى سەردانى بکەن، هەڕەشە دەکەوێتە جوو و ئیسرائیلییەکان میسر و ئوردن لەو بەشەن، دواتریش بەحرێن و سەڵەتنەى عەمان و سوودان و تورکیا و کوێت و قەتەر و رووسیا خراینە ئەو چوارچێوەیە.

سەرچاوە: ماڵپەڕى شەرقولئەوسەت

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین