ئەردۆغان باس لە جێهێشتنى دەسەڵات دەكات
نوچەنێت
ئەمڕۆ شەممە (نۆى ئادار/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، بۆ يەكەم جار رەجەب تەيب ئەردۆغان لە وتارى بانگەشەى هەڵبژاردنەكان لە بەردەم دامەزراوەى گەنجانى توركيا باسى لە رۆيشتنى خۆى كرد و گوتى، لە (2003)وە بە بێ وەستان لە كاركردن بەردەوامم، بەگوێرەى ئەو دەسەڵاتەى ياسا پێى دوام، ئەو هەڵبژاردنە بۆ من دواين هەڵبژاردن دەبێت.
سەبارەت بە قۆناغى دواى خۆشى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، بەڵام ئەنجامەكە ئەوەيە لەدواى من ئەوە دەبێت براكانم بەردەوام دەبن، متمانەكە بۆ ئەوان دەگوازرێتەوە.
پارتى دادوگەشەپێدان بە سەرۆكايەتى رەجەب تەيب ئەردۆغان، لەم هەڵبژاردنە گرەو لەسەر وەگرتنەوەى شارەوانى ئيستەنبۆڵ دەكات، كە شارى سەرەكى و پايەتختى ئابوورييە، لە ساڵى (2019)وە كەوتۆتەوە دەست پارتى گەلى كۆمارى (جەهەپە) كە ركاربەرێكى سەرسەختى ئەردۆغانە.
بەگوێرەى ياساى هەڵبژاردنەكانى جەب تيب ئەردۆغان جارێكى ديكە ناتوانێت بۆ پۆستى سەرۆكايەتى توركيا خۆى هەڵبژێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment