دواى رۆيشتنى ئەردۆغان كێ جێگەى دەگرێتەوە؟ وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێڕانى: ئيسماعيل تەها

لێدوانەكانى چەند رۆژى رەجەب تەيب ئەردۆغان، لە بارەى كۆتاييهاتنى وادەى دەسەڵاتى لە سەرۆكايەتى چەندين پرسياريى لەسەر ديارترين كانديد بۆ جێگرەوەى بەدواى خۆى هێنا. 

چاودێرانى سياسى توركيا پێيانوايە، هۆكارى يەكەمى دەستبەرداربوونى دەسەڵات لەلايەن ئەردۆغانەوە ئەوەيە كە بەگوێرەى دەستوور لەدواى چوار ساڵى ديكە ناتوانێت جارێكى ديكە خۆى كانديد بكاتەوە، لەو كاتەدەشتدا تەمەنى دەگاتە (80) ساڵ، نە تەمەن و نەدەستوور رێگەى پێنادەن خۆى كانديد بكاتەوە.

كۆتاييى

رۆژى هەينى رابردوو رەجەب تەيب ئەردۆغان لە دامەزراوەى گەنجانى توركيا رايگەياند، ئەو هەڵبژاردنەى بڕيارى كۆتايى ئەو مانگە بكرێت، بۆمن كۆتا هەڵبژاردنە، 

لە (2003)وە بە بێ وەستان لە كاركردن بەردەوامم، بەگوێرەى ئەو دەسەڵاتەى ياسا پێى دوام، ئەو هەڵبژاردنە بۆ من دواين هەڵبژاردن دەبێت.

سەبارەت بە قۆناغى دواى خۆشى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، بەڵام ئەنجامەكە ئەوەيە لەدواى من ئەوە دەبێت براكانم بەردەوام دەبن و متمانەكە بۆ ئەوان دەگوازرێتەوە.

سەبارەت بەو قسانە بەكير ئاتاجان، چاودێرى سياسى توركيا رايگەياند، لێدوانەكانى ئەردۆغان لە چوارچێوەى ململانێى هەڵبژاردنە لە ئيستەنبوڵ، وەڵاميشە بۆ ئەكرەم ئيمامئۆغلۆ.

ئەو چاوێرە جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، ئەردۆغان ويستى پەيامێك بگەيێنێتە دەنگدەران بەتايبەت لە ئيستەنبۆڵ، كە پێويستە كەسێك هەڵبژێرن دەيەوێت خزمەتى شارەوانى ئيستەنبۆڵ بكات، نەك كەسێك بێت وەك هەنگاوێك بۆ ئەوەى لە داهاتوو ببێتە كانديدى ئۆپۆزسيۆن بۆ هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى. 

تەمەن و دەستوور

ئەردۆغان لە ساڵى (1954) لە دايك بووە، لەدواى چوار ساڵى ديكە بە دياريكراوى لە ساڵى (2028) تەمەنى دەبێتە (74) ساڵ.

دەستوورى توركيا بۆ هەركەسێك دوو ماوەى سەرۆكايەتى لەدواى يەك داناوە، هەر ماوەيەك پێنج ساڵە، بەوەش ئەردۆغان ناتوانێت لە هەڵبژاردنى داهاتوو خۆى كانديد بكاتەوە، تا ساڵى (2033) ئەو كاتەش تەمەنى دەگاتە (79) ساڵ.

هەر سەبارەت بەو لێدوانانە هيشام گۆناى لێكۆڵەرى سياسيى تورك ئاماژە بەوە دەكات، ئەدۆغان بەهۆى تەمەنييەوە لەوانەيە ئەوە دواين هەڵبژاردن بێت بەشدارى بكات، پێشبينى ئەوەش دەكەم نەخۆشى هەبێت، كە رێگر بێت لە بەردەوامى بۆ هەڵبژاردنێكى ديكە جگە لەوەش دەستوورى توركيا ئەو مافەى ناداتێ جارێكى ديكە خۆى كانديد بكاتەوە، سرووشتيشە هەوڵى گرەنتى متمانەى جەماوەر بكات بۆ دواجارى، لەوانەش پێشبيتى ئەوە بكات ئەو شێوازە بۆ هەڵبژاردنى شارەوانييەكان سەركەوتوو بێت.

لە لايەكى ديكەوە يوسف كاتب ئۆغلۆ چاودێرى سياسى تورك دەڵێت، كاتێك ئەردۆغان ناتوانێت جارێكى خۆى كانديد بكاتەوە، هۆيەكەى دەستوورە، سەرۆكى توركياش لە ديدارە تايبەتەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردۆتەوە هەوڵى گۆڕينى ياسا نادات، ئەو كارە بۆ ئەوانە جێ دەهێڵێت، كە لە هەڵبژاردنى دواى خۆى بنە سەرۆك.

لە تشرينى يەكەمى ساڵى رابردوو ئەردۆغان لەبەردەم پەرلەمانى وڵاتەكەى گوتى، پێويستە لە ميراتى كودەتاكان دەربازمان بێت، هەموو هاونيشتيمانيەكى توركيا ئەو هەستەى هەبێت كە دەستوورى نوێ مافەكانى پاراستووە.

جێگرەوەى ئەردۆغان كێيە؟

سەبارەت بە جێگرەوەى رەجەب تەيب ئەردۆغان بۆ قۆناغى داهاتوو چەند ناوێك لە ئارادايە، ئاتاجان باس لەوە دەكات چەند ناوێك لە دەرەوە و ناوەى حزب هەيە، بەڵام سەبارەت بە ئاكپارتى ديارترين كەس هاكان فيدان، وەزيرى دەرەوەى توركيا، هەروەها باس لە خەلووسى ئاكار وەزيرى پێشووى بەرگرييش دەكەن.

هەر سەبارەت بەو پرسە گۆناى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، هاكان فيدان يەكێكە لە كانديدە بەهێزەكان، دواى ئەو سلێمان سۆيلۆ، وەزيرى پێشووى ناوخۆيە، جگە لەوانەش سەلجوق بەيرەكدار، زاواى ئەردۆغان و بزنسمان و خاوەنى كۆمپانياى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركى، يەكێكە لەو كەسانەى ئەگەرى كانديدبوونى هەيە.

دەربارەى بيلال ئەردۆغانيش، هيشام گۆناى بەدوورى دەزانێت بيلال كانديد بێت، سەبارەت بە هۆكارەكانيش دەڵێت، لەبەر كۆمەڵێك رێكار و فاكتەر كە ناتواندرێت لە ماوەى چوار ساڵ جێبەجێ بكرێت، بەدوورى دەزانم بيلال ببێتە كانديد بۆ ئەو پۆستە.

ئەو چاودێرە جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، لە كۆتاييدا ناوەكان زۆرن سياسەتى توركياش بەردەوام ئەگەرى گۆڕانى هەيە، بەڵام پێشم وايە ئەوە كۆتا قۆناغى سياسيى ئەردۆغانە.

كاتب ئۆغلۆ سەبارەت بە لێدوانەكانى ئەردۆغانيش دەڵێت، لێدوانەكانى ئاماژەن بۆ ئەوەى كە دواى پێنج ساڵى ديكە دەستبەردارى سەرۆكايەتى حزبيش دەبێت، ئەو پۆستە دەدرێت بە كەسێكى ديكە.

سەرچاوە: ماڵپەڕى حوڕە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین