سەرۆكى پارتى رەفاهى نوێ: حكومەتى توركيا بەڵێنەكانى پێشوو دووبارە دەكاتەوە تورکیە

نوچەنێت

فاتيح ئەربەكان، سەركى پارتى رەفاهى نوێ رەخنەى توند لە حكومەتەكەى ئەردۆغان دەگرێت و دەڵێت، حكومەتى توركيا هەميشە بەڵێنى دامەزاندنى رێژەى هەڵاوسان و دەدات و بەڵێنەكانى پێشوو دووبارە دەكاتەوە، بەڵام هەموو پلانە ئابووريينەكانى شكستى هێناوە.

رۆژژى دووشەممە (11/ئادار/2024) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاوى كردەوە، سەرۆكى پارتى رەفاهى نوێ رەخنەى لە سياسەتى ئابوورى حكومەتى توركيا و گرت و ئاماژەى بەوەى كرد، زيادبوونى كورتهێنان لە ئابوورى دەگاتە (110) مليار دۆلار، لەگەڵ زيادبوونى دراوى بيانى، هەڵاوسان دەتەقێتەوە.

ئەربەكان لە بەشێكى ديكەى قسەكانى گوتى، هەموو بەهارێك دەڵێن، ئەم بەهارە هەڵاوسان دادەبەزێت، دەيگەنە هاوين دەڵێن، لە كۆتايى ئەم هاوينە هەڵاوسان دادەبەزێت، هەموو ساڵێكيش دەڵێن، لە كۆتايى ئەمساڵ هەڵاوسان دادەبەزێت، هەميشە ئەو چيرۆكە هەيە، بەڵام هيچ ئەگەرێك نييە هەڵاوسان دابەزێت.

سەرۆكى پارتى رەفاهى نوێ، لە بەشێكى ديكەى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، هەڵاوسان گەيشتە ئەو ئاستە چۆن دادەبەزێت، لە كاتێكدا دۆلارێك بەرانبەر (45) ليرەيە.

پارتى رەفاهى نوێ لە هەڵبژاردنى مانگى ئايارى ساڵى رابردوو هاوپەيمانى ئاكپارتى بوو لە چوارچێوەى هاوپەيمانى جمهور.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین