سەرۆکى پێشوو ئەمەریکا داواى رەوانەکردنى زیاتر بۆ ئۆکراینا لە ئەوروپا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى پێشووى ئەمەریکا رایگەیاند، پێویستە وڵاتانى ئەوروپا لەگەڵ ئەمەریکا بە یەکسانى بڕى پارە بۆ ئۆکراینا دیارى بکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (41/ ئادار/2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، سەرۆکى پێشووى ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەکاتە، ئەوروپا (100) ملیار دۆلارى داوە بە ئۆکراینا، ئەوەش زۆر کەمترە لەو پارەى ئێمە پێمان داوە.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، بە بۆچوونى من ئەوە بڕە پارەیە بەرانبەر واشنتن و ئەوانەى لە ئەمەریکا باج دەدەن زۆر نادادپەروەرانەیە.

سەرۆکى پێشووى ئەمەریکا گوتیشى، پێویستە لەسەر وڵاتانى ئەوروپا کۆک لە سەر پێدانى هەمان بڕى پارە بە ئۆکراینا، چونکە دۆخى ئۆکراینا بایەخى ئاسایشى بۆ ئەوان زیاترە. 

پێشتریش ترەمپ لە دیداریشى لەگەڵ ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆک وەزیرانى هەنگاریا ئاشکراى کرد بوو، ئەگەر لە هەڵبژاردنەکان سەرکەوتێت، هیچ هاوکارییەک بە پارە و چەک بۆ ئاسایشى ئەوروپا دابین ناکات.

لەدواى هێرشەکانى رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا وڵاتانى ئەمەریکا و یەکێتى ئەوروپا هاوکارییەکى زۆرى دارایى و پێداویستییەکانى سەربازییان پێشکەشى ئۆکراینا کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین