ئەمەريكا رەوانەكردنى چەك بۆ ئيسرائيل دوادەخات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەرپرسێكى باڵاى ئيسرائيلى رايگەياند، ئەمەريكا دەستى كردووە بە دواخستنى ئەو هاوكارييە سەربازييانەى پێشكەشى وڵاتەكەمانى دەكرد.

ئەمڕۆ شەممە (16/ ئادار/ 2024) ماڵپەڕى (عەرەبى 21) بڵاوى كردەوە، بەرپرسێكى باڵاى ئيسرائيلى كە نەيويستووە ناوى ئاشكرا بكرێت بە تۆڕى ئەبى سى ئەمەريكى راگەياندووە، ئەمەريكا هاوكارييەكانى بۆ ئيسرائيل دوادەخات، ئەوەش نيگەرانى درووستكردووە، چونكە وڵاتانى ئەوروپاش دوودڵن لە فرۆشتنى چەك بە وڵاتەكەمان.

لە بەشێكى ديكەى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ئيسرائيل دركى بە قەبارەى بێ هيوايى ئەمەريكا لەو جەنگە كردووە، پێويست دەكات تەلئەبيب هەوڵى زياتر بخاتەگەڕ بۆ دابينكردنى زياترى هاوكارييە مرۆييەكان بۆ غەزە.
ئەو بەرپرسە ئاماژە بەوەش دەكات، لەسەرەتاى هێرشەكانى حەوتى ئۆكتۆبەر هاوكارييە سەربازييەكانى ئەمەريكا زۆر بە خێرايى دەگەيشت، بەڵام ئێستا زۆر بە سستى دەكات، ئەگەريش هەيە ئيسرائيل لەو جەنگە شكست بهێنێت، چونكە بۆ ئەوەى سەر بكەوێت پێداويستى سەربازيى و شەرعيەتى پێويستە، ئێستاش هەردووكيان دەستيان بە كۆتاييهێنان كردووە.
دەربارەى جۆرى چەكەكان ئەو بەرپرسە ئيسرائيلييە ئاشكراى كردووە، مووشەكى (155 مليم) و مووشەكى (120 مليم)ى تانك كەمبۆتەوە.
تۆڕى هەواڵى ئەى بيى سى ئەمەريكا 
لەدواى هێرشەكانى چەكدارانى بزووتنەوەى حەماس لە حەوتى ئۆكتۆبەرى ساڵى رابردوو بۆ سەر ئيسرائيل ئەمەريكا چەندين بارهەڵگرى چەك و پێداويستى سەربازيى بۆ ئيسرائيل رەوانەكردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین