هاكان فيدان داوا لە يەكێتى دەكات دەستبەردارى هاوكارى پەكەكە بێت
نوچەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە (19/ ئادار / 2024) ماڵپەڕى (عەربى 21) بڵاوى كردەوە، وەزيرى دەرەوەى توركيا رايگەياند، سوورين لەسەر بەركاهێنانى هەموو ئامرازەكانى سياسەتى دەرەوە بۆ بەرجەستەكردنى سەقامگيرى لەو ناوچەيە.
فيدان لە بەشێكى ديكەى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، خواستى ئێمە ئەوەيە پێش نەمانى دەرفەت دۆستەكانمان لە سلێمانى لەو هەڵەيان پاشگەزببنەوە و دۆستايەتيان وەك رابردوو لەگەڵ توركيا بەهێز بكەن، پێكەوە بەرەو داهاتووێكى هاوبەش هەنگاوبنێبن.
وەزيرى دەرەوەى توركيا پێى وايە سەركردەكانى يەكێتى نيشتيمانى كوردستان لە سلێمانى بەهۆى پەيوەندييان لەگەڵ پەكەكە بووينە بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسايشى نەتەوەيى توركيا.
هاكان فيدان داواشى كرد يەكێتى دەستبەردارى هاوئاهەنگى لەگەڵ پەكەكە ببێت، گوتيشى، ئەو هەماهەنگييانە لە بەرژەوەندى كەس نييە، خەڵكى سلێمانى دۆستى توركيا ناكرێت بەرژەوەنديان لەگەڵ پەكەكە هەبێت.
بە پاساوى هەبوونى پەكەكە توركيا فڕۆكەخانەى سلێمانى داخست و پێشتريش نوێنەرى يەكێتى لە ئەنقەرە رەوانەكردەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment