ئەمەریکا پڕۆژەبڕیارێک بۆ وەستاندنى جەنگى غەزە پێشکەش بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

ئەنتۆنى بلکین، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا ریگەیاند، واشنتن پڕۆژە بڕیارێکى پێشکەش بە ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى کردووە، تێیدا داواى کردووە رێگە بۆ خۆشکردنى دۆخێک بکەن بۆ ئەوەى بگەن بە ئاگربەستى هەمیشەیى.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (21/ئادار/2024) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى کردەوە، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، پڕۆژە بڕیارێکمان پێشکەشى ئەنجوومەنى ئاسایشى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکردووە، لەو پڕۆژە بڕیارە داوامان کردووە دەست بەجێ ئاگربەست رابگەیێندرێت.

دەربارەى پڕۆژە بڕیارەکەش بلینیکن ئاماژەى بەوە کرد، بە بۆچوونى من ئەو پڕۆژە بڕیارە پەیام و ئاماژەیەکى بەهێزە بۆ ئیسرائیل، بەڵام لەگەڵ ئەوەشیدا ئیسرائیل مافى خۆیەتى بەرگرى بکات، بەرانبەر ئەو هێرشانەى کە لە حەوتى ئۆکتۆبەر کرایە سەرى، کە جارێکى دیکە دووبارە نەبێتەوە.

سەبارەت بە دۆخى غەزەش وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا رایگەیاند، پێویستە پارێزگارى لە هاووڵاتیانى مەدەنى بکرێت و هاوکارییەکانیان بگاتە دەست، واشنتینیش هەموو فشارێک دەخاتە سەر تەلئەبیب بۆ گەیاندنى هاوکاریى زیاتر بۆ دانیشتوانى کەرتى غەزە.

دەربارەى هەوڵەکانیش بلینکن گوتى، لەگەڵ میسر و قەتەر لە هەوڵەکان بەردەوامین بۆ ئەوەى ئاگربەست لە نێوان بزووتنەوەى حەماس و ئیسرائیل رابگەیێندرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین