سەرۆكى پارتى رەفاهى نوێ داوا دەكات ئەردۆغان بەكردەيى سزاى ئيسرائيل بدات تورکیە

نوچەنێت

فاتيح ئەربەكان، سەرۆكى پارتى رەفاى نوێ داوا لە حكومەتەكەى پارتى دادوگەشەپێدان دەكات، ئێوە سزاى ئيسرائيل بدەن، ئێمە سەركۆنەى كارەكانى دەكەين، هەروەها داواشى كرد توركيا باڵيۆزى خۆى لە ئيسرائيل بكێشێتەوە.

ئەمڕۆ يەكشەممە (24/ئادار/2024) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاوى كردەوە، سەرۆكى پارتى رەفاى نوێ لە ميانەى بەڕێوەچوونى هەڵمەتى هەڵبژاردنەكان رايگەياند، رۆژانە (8 بۆ 10) كەشتى لە بەندەرەكانى توركياوە كاڵا بۆ ئيسرائيل دەگوازنەوە.

ئەربەكان باسى لەوەش كرد، سەركۆنە و رێكخستنى گردبوونەوە دژ بە ئيسرائيل بەرپرسيارێتى لە ئەستۆى هاونيشتيمان و رێكخراوەكان و ئۆپۆزسيۆنە دايە، بەڵام رێكار و سزاكان كردەييەكان دژ بە ئيسرائيل و ئەركى حكومەتە، ئێوە دەتوانن رێكارى واقيعى بگرنەبەر، دەتوانن بارزگانى و هەناردە لەگەڵ ئيسرائيل رابگرن.

ئەربەكان گوتيشى، توركيا هيچ رێكارێكى دژ بە ئيسرائيل نەگرتۆتەبەر، بەڵكوو پێويست بوو باڵيۆزەكەى بانگهێشت بكاتەوە بنكەى چاودێرى كوراجيك دابخات.

لە بەشێكى ديكەى قسەكانى سەرۆكى پارتى رەفا گوتى، ئێمە نەوەى دەوڵەتى عوسمانين كە پاسەوانى كەرتى غەزە و قودس و هەموو ستەملێكراوانى دەكرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین