وەزارەتى دارايى عێراق مووچەى هێزە ئەمنييەكان و پێشمەرگە دەنێرێت ئابووری

نوچەنێت

وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندیی نیشاندا لەسەر خەرجکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە و بڕیارە ئەمڕۆ پارەکە بنێردرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (سێى نيسان/2024) سەرچاوەيەك لە ئەنجوومەنى وەزيرانى عێراق بە رووداوى رايگەياند، بڕیارە ئەمڕۆ پارەی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بخرێتە سەر هەژماری بانکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و "بڕی پارەکەش (300 بۆ 350) ملیار دینارە."
بۆ چارەسەركردنى قەيرانە دارارييەكانى نێوان هەرێم و بەغدا ئێوارەى دوێنێ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدان و یەکێک لەو بابەتانەی دەیانەوێت یەکلایی بکەنەوە، پرسی خەرجکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگەیە بۆ مانگی سێ و مانگەکانی داهاتوو.
هەروەها پرسەکانی پڕۆژەی "هەژماری من" و بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەشێک دەبن لە گفتوگۆکانی شاندەکەی حکومەت لەگەڵ بەرپرسانی عێراق.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین