وەزیری وزەی توركیا: فرەكردنی سەرچاوەكانی وزە چارەسەرە بۆ قەیرانی وزە ئابووری

نوچەنێت

وەزیری وەزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی توركیا رایگەیاند، فرەكردن و بەستنەوەی ژێرخان بە تۆڕەكان دوو رەگەزی سەرەكین بۆ چارەسەركردنی ئەو ئاڵنگەریانەی رووبەڕووی كەرتی وزەی جیهان دەبنەوە.

هەینی (2026/5/22) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى کردەوە، ئەلوب ئەرسەلان بەیرەقدار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی توركیا لە چوارچێوەی كارەكانی لووتكەی ئیستەنبۆڵ بۆ سەرچاوە سرووشتییەكان كە وەزارەتەكەی میوانداری دەكات لە وتارێكدا بەناوی، "ئاسایشی وزە لە جیهانی گۆڕدراودا" رایگەیاند، دابینكردنی وزە قورس و ئاڵۆز بووە، پچڕانی زنجیرەی هاوردەكردنی وزە لە ئەنجامی قەیرانەكانی چەند ساڵی رابردووە، كە لە پەتای كۆڕۆناوە دەستی پێكرد، بەهۆی ململانێكان لە ناوچە جیاوازەكانی جیهان بەردەوام بووە.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی روونی كردەوە، حاڵەتەكانی نادڵیایی كێشەی مەترسیداری لەسەر ئاسایشی زوە درووستكردووە،  ئێمە لە قووڵایی ئەو گۆڕانكارییە گەورەین، كە پەیوەستە بە وزە لە جیهان، بەرەنگاری ئاڵنگەرییەكانیش دەبینەوە.

بەیرەقدار چەند پێشنیارێكی بۆ سووككردنی قەیرانی وزە لەو ناوچەیە پێشكەش كرد و گوتی، پێویستە تەواوی ژێرخانی ئێستامان بەكاربهێنین بە ئامانجنی بەستنەوەی، هێڵی باكۆ ــ تەبلیس ــ جیهان، كە پڕۆژەیەكی ناوازەیە، توانای یەدەگی دەگاتە (400) هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا دەشتوانین لە (600) هەزارەوە بۆ یەك ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بەرزی بكەینەوە.

داواش دەكەین سوود توانای ئەو هێڵانەی گازی سرووشتی وەربگرن، كە بە ئەنادۆڵ تێدەپەڕن "تاناب"یەكەم پێویستە هەموو ژێرخانی ئێستا بەكار بێت، دووەم ئەو ژێرخانە فراوان بكرێت، یاخود ژێرخانی نوێ بۆ كارەبا و گاز و نەوت درووست بكرێت، هەروەك پێویستە گازی سرووشتی لە توركمانستانەوە لە رێگەی هێڵەكان بە دەریای قەزوین بگات بە ئازربایجان  لەوێوە بە رێگەی توركیا  بگات بە بازاڕەكانی ئەوروپا.

وەزیری وزەی توركیا  توركیا ئاشكرای دەكات، ئەنقەرە پێشنیاری كردووە، هێڵێكی گواستنەوەی نەوتی خام لە عێراقەوە بۆ توركیا رابكێشرێت، كە بەسڕە بە بەندەری جیهان ببەستێتەوە، لای كەمی رۆژانە دەتوانێت یەك ملیۆن و (500) هەزار بەرمیل نەوت بگوازێتەوە، كاتێك ئاڵۆزییەك  لە رەوانەكردنی نەوت لە گەرووی هورمز درووست دەبێت، جێگرەوە بۆ هەناردەی نەوتی عێراق و وڵاتانی دیكە كوێیە؟ بۆیە پێشنیار دەكەم ئەو جێگرەوە و پرۆژانە فرە لایەن بكرێت، ئێمە بە ئاسانی دەتوانین ئەو هێڵە بۆ بەسڕە رابكێشین و تواناكانی زیاتر بكەین.

وەزیری وزەی توركیا لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەختی لەسەر زیادكردنی توانای بەستنەوەی كارەبا و گازی نێوان بولگاریا و یۆنان و توركیا كردەوە، پاشان گوتی، ئێستاش حكومەتی حكومەتی ریاز لە رێگەی ئوردن و سووریا كار لەسەر بەستنەوەی نێوان سعوودیە و توركیا دەكات، لە هەمان كاتدا گفتوگۆمان لەگەڵ ئازەربایجان و جۆرجیا و بولگاریا لەسەر پڕۆژەی بەستنەوەی سێ قۆڵی دەست پێكردووە، توركیا لە هەموو هەنگاو و دەستپێشخەرییەكان بۆ جێبەجێكردنی هەموو ئەو پڕۆژانە ئامادەیە.

ئەلوب ئەرسەلان ئاماژەی بەوەش كرد، رەگەزی گرنگ لێرە بریتییە لە سەركردایەتی بەهێز و خواستی سیاسی و سووربوون، بەبێ ئەوە ناتوانین پڕۆژەی رێڕەوی گازی باشوور و پڕۆژەكانی دیكە جێبەجێ بكەین، بۆیە توركیا پێیوایە وزە ئامرازێكە بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی و سەقامگیریی لەو ناوچەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین