پارتى دادوگەشەپێدان راپرسيەكى گشتى لە توركيا دەكات تورکیە

نوچەنێت

لەدواى شكستى هەڵبژاردنى لە هەڵبژاردنى شارەوانييەكان، پارتى دادوگەشەپێدان دەستى بە لێكۆڵينەوە لە هۆكارەكان كردووە، بۆ ئەوەش راپرسييەك لە (81) شارى توركيا ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ شەممە (شەشى نيسان/2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردووە، رۆژنامەى حورەيەتى توركى ئاشكراى كردووە، پارتى دادوگەشەپێدان راپرسى لە (81) شارى توركيا دەكات، دواى راپرسيەكەش ئەنجامەكانى دەخەنە بەردەم رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆكى ئەو پارتە.

رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات، ئاكپارتى جارێكى ديكە روو دەكاتەوە سندووقەكانى دەنگدان لە (81) پارێزگا، راپرسيەكى كراوە دەكات، لەو راپرسييە سەبارەت بە هۆكارى دەنگدانە بەو پارتە (40) پرسيار لە دەنگدەران دەكات.

دەربارەى پرسيارەكانيش لەو راپرسييە هاتووە، پێشبينييەكان چييە؟ ئايا لە لقى ئاكپارتى ئەو ناوچەيە رازيت؟ بۆچى نەچووى بۆ دەنگدان؟.رۆژنامەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە ئەنجامى راپرسيەكە لەلايەن ليژنەكانى كاركردن دەخرێتە بەردەم ئەردۆغان.

رۆژى (31)ى مانگى رابردوو هەڵبژاردنى شارەوانييەكان لە توركيا بەڕێووە   چوو، لەو هەڵبژاردنە پارتى دادوگەشەپێدان شكستى گەورەى هێنا، پارتى گەلى كۆمارى ئۆپۆزسيۆن سەركەوت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین