تورکیا رەوانەکردنى ژمارەیەک بەرهەمى بۆ ئیسرائیل راگرت تورکیە

نوچە نێت

وەزارەتى بازرگانى تورکیا رایگەیاند، رێکارى تازە دەخنە سەر رەوانەکردنى (54) بەرهەمى وڵاتەکەى بۆ ئیسرائیل، تا ئەو کاتەى هێرشەکانى بۆ سەر کەرتى غەزە رادەگرێت، وەزیرى دەرەوەى ئیسرائیل جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەردۆغان بەرژەوەندى وڵاتەکەى دەکاتە قوربانى پاڵپشتییەکانى بزووتنەوەى حەماس.

ئەمڕۆ سێشەممە (نۆى نیسان/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، وەزارەتى بازرگانى تورکیا رێکارى نوێى بۆ راگرتنى (54) بەرهەم دەخاتە بوارى جێبەجێکردن، تا ئەو کاتەى حکومەتى ئیسرائیل هێرشەکانى بۆ سەر کەرتى غەزە رادەگرێت.

ئەو رێکارانە لەدواى ئەوە دێت، حکومەتى تورکیا داوایەکى ئاراستەى ئیسرائیل کرد بۆ رەوانەکردنى هاوکارى مرۆیى بۆ کەرتى غەزە، بەڵام تەلئەبیب داواکەى ئەنقەرەى رەتکردەوە. 

سەبارەت بەو کاڵایانەش وەزارەتى بازرگانى تورکیا ئاماژە بەوە دەکات، ئەو کۆتوبەندە بەرهەمەکانى ئاسن و پۆڵا و بەرهەمى بیناسازى و ئامێرەکان و چەند بەرهەمێکى دیکەش دەگرێتەوە.

لەبەرانبەردا یسرائیل کاتس، وەزیرى دەرەى ئیسرائیل، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەنقەرە یەکلایانە رێککەوتنى بازرگانى لەگەڵ وڵاتەکەمان پێشێلکردووە.

وەزیرى دەرەوەى ئیسرائیل جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، وڵاتەکەى هاوشێوەى ئەنقەرە کۆتوبەند دەخاتە سەر ئەو کاڵایانەى رەوانەى تورکیا دەکرێت.
 یسرائیل کاتس پێى وایە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا بەرژەوەندییە ئابوورییەکانى وڵاتەکەى دەکاتە قوربانى پاڵپشتییەکانى بزووتنەوەى حەماس.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین