لیژنه‌كه‌ى كازمى بیر له گرتنى چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى تر ده‌كاته‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ى نیسان، رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت راپۆرتێكى له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بۆ گرتنى سه‌ركرده سیاسییه‌كانى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه. ئه‌و لیژنه‌یه كه له هاوینى رابردوو له لایه‌ن مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق پێكهاتووه و فه‌رمانده‌یه‌كى هه‌واڵگرى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، به‌ره به‌یانى دوێنێ یه‌كشه‌ممه 18ى نیسان له به‌غدا جه‌مال كه‌ربولیان گرت. كه سه‌ركرده‌یه‌كى سوننه‌یه و سه‌رۆكى حزبى حه‌له و 12 په‌رله‌مانتارى له په‌رله‌مانى عێراق هه‌یه.
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ى سیاسی به‌ناوبانگه به بڕیارى لیژنه‌كه بگیرێت، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌ركرده‌ى تر له رۆژانى داهاتوودا ده‌ستگیر بكرێن. له به‌شێكى راپۆرته‌كه زانیارى ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه داواى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى یاسایى له چوار ئه‌ندام له په‌رله‌مانى عێراق كراوه و دیار نییه ئه‌م داوایه جێبه‌جێ ده‌كرێت یان نا، چونكه سبه‌ى 20 ى وه‌رزى یاسادانانى په‌رله‌مانى عێراق كۆتایى دێت.
سه‌ركرده‌یه‌كى سیاسى له عێراق كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه، بۆ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باسى له‌وه كردووه، هه‌رچه‌نده جه‌مال سه‌ركرده‌یه‌كى سوننه‌یه، به‌ڵام سه‌ركرده شیعه‌كان كه‌وتوونه‌ته هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى ئازاد بكرێت.
ئه‌و سه‌ركرده سیاسییه‌ى كه قسه‌ى بۆ شه‌رق ئه‌وسه‌ت كردووه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه ئه‌و سه‌ركردانه‌ى شیعه ترسى ئه‌وه‌یان هه‌یه نۆره‌ى ئه‌وانیش بێت. هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا باسى ئه‌وه‌یش كراوه ره‌نگه له رۆژانى داهاتوودا سه‌ركرده‌یه‌كى شیعه‌یش بگیرێت و له‌گه‌ڵ جه‌مال كه‌ربولى هاوتا بكرێت، بۆئه‌وه‌ى لیژنه‌كه به تایفه‌گه‌رى تۆمه‌تبار نه‌كرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment