وه‌زیرى پلاندانانى عێراق: 10% دانیشتووانى عێراق فه‌رمانبه‌رن کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

خالید بیتال نه‌جم وه‌زیرى پلاندانانى عێراق له‌ دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى ده‌ڵێ، "10% دانیشتووانى عێراق فه‌رمانبه‌رن و حكومه‌ت چیتر ناتوانێ خه‌ڵك دابمه‌زرێنێ".

ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21ى نیسان پوخته‌ى دیمانه‌كه‌ى وه‌زیرى پلاندانانى عێراقى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ باسى ژماره‌ى دانیشتووان و رێژه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌ عێراق ده‌كات.

خالید بیتال نه‌جم وه‌زیرى پلاندانان ئاشكراى ده‌كات، 10%ى دانیشتووانى عێراق فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرن، ساڵانه‌یش ملیۆنێك كه‌س له‌ ژماره‌ى دانیشتووانى عێراق زیاد ده‌بێت.

وه‌زیرى پلاندانان باس له‌وه‌ ده‌كات حكومه‌تى عێراق چیتر ناتوانێ خه‌ڵك دابمه‌زرێنێ و ده‌شڵێ، "تێگه‌یشتن له‌ وه‌زیفه‌ له‌ عێراق له‌گه‌ڵ ته‌واوى دنیا جیاوازه‌".

له‌ دیمانه‌كه‌دا وه‌زیرى پلاندانانى عێراق باس له‌ چه‌ندان كێشه‌ى ترى وه‌ك بندیوار"فه‌زایى" و بوونى كرێكارى بیانى به‌ نایاسایى ده‌كات، كه‌ پێیوایه‌ نزیكه‌ى ملیۆنێك كرێكارى بیانى به‌ نایاسایى له‌ عێراق هه‌ن.

دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م كێشانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرێن ئه‌وا ئابوورى عێراق به‌ره‌و داڕووخانى زیاتر ده‌ڕوات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین