ئیسرائیل داوا لە کۆمەڵگەی جیهانی دەکات ڕێگریى له‌ ئێران بكات ئێران

نوچه‌نێت

گابی ئەشکنازی، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە میانەی دیدار لەگەڵ مایکل گوو وەزیری ڕاوێژکار و یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا جارێکی تر ئێرانى بە هۆکاری ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ناوبرد و گوتی پێویستە چ ئێستا و چ داهاتوو ڕێگری لە دەستپێڕاگەیشتنی ئەو وڵاتە بە چەکی ئەتۆمی بکرێ.

ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١، ماڵەپڕی "ڕادیۆ فەرەنسا" بڵاوی کردەوە، لەو دیدارەدا گابی ئەشکنازی لە لایەن سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە سوپاسی دوایین هەڵوێستی بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیای کرد. پێشتر بۆریس جۆنسن دژایەتی خۆی لەگەڵ بڕیارەکەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی سەبارەت بە لێکۆڵینەوە دەربارەی ڕەفتاری ئیسرائیل لە خاکی فەلەستین دەربڕیبوو.

هاوکات لەگەڵ ئەو قسانەی گابی ئەشکنازی سەبارەت بە ئێران، ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزى ئێران لە عێراق، سوپاسی هەوڵەکانی بەغدای کرد بۆ نزیککردنەوەی تاران و دەوڵەتانی عەرەبی ناوچەی کەنداو.

پێشتر گۆڤاری بەریتانی "فایننشاڵ تایمز" ئاشکرای کردبوو کە بە نێوەندگیری عێراق، نوێنەرانی ئێران و سعوودیە پێکەوە لە بەغدا دیداریان کردووە. 
سعوودیە ئەو هەواڵەی ڕەت کردبووەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین