باسیل ئەودات: فەرەنسا دەیەوێ هەرێمى کوردستان  ببێتە نموونەیەک بۆ ڕۆژئاواى کوردستان میدیا

نوچەنێت:

لە (30-3-2021)دا، کەناڵى رووداو، لە دیمانەکەیەدا لەگەڵ باسیل ئەودات نووسەر و شرۆڤەکارى سیاسى و سەرنووسەرى ڕۆژنامەى جیرۆن لە پاریس، لە بارەى کۆبوونەوەى نێچیرڤان بارزانى و ئیمانویڵ ماکرۆن،  دەڵێتى ئەم پشتیوانییکردنەى فەرەنسا لە کورد  سیاسییە و هەروەها رەهەندەیەکى ستراتیژیی هەیە، لەم نێوەندەشدا گەلەک لایەنى نێودەوڵەتى هەن لەوانە ئەمەریکا و رووسیا و فەرەنسا و وڵاتانى تر، بۆیە فەرەنسا دەیەوێ لایەنێکى کاریگەر بێ و هاوپەیمانێکى بەهێز و ڕاستەقینەى هەبێ لە هەرێمى کوردستان.

باسیل ئەودات، باسى ئەوەشیکرد، ئەم سەردانە زیاتر لە مانایەکى هەیە، گرنگى پێدانى فەرەنسایە بە پەیوەندى لەگەڵ هەرێمى کوردستان لە عێراق، هۆکارەکەشى هەندێ پرسى ئابوورى و سیاسییە بە شێوەیەکى سەرەکى، کە فەرەنسا دەیەوێ هاوپەیمانێکى بەهێزى وەک هەرێمى کوردستانى هەبێ.

 

دەقى دیمانەى  باسیل ئەودات نووسەر و شرۆڤەکارى سیاسى و سەرنووسەرى ڕۆژنامەى جیرۆن لە پاریس:

ــ بۆ زلهێزەکى وەک فەرەنسا، بۆچى هەرێمى کوردستان گرنگە؟

باسیل ئەودات: بێگومان ئەم سەردانە زیاتر لە مانایەکى هەیە، وە کاردانەوە و گرنگیى پێدانى فەرەنسا بە پەیوەندى لەگەڵ هەرێمى کوردستان لە عێراق، هۆکارەکەشى هەندێ پرسى ئابوورى و سیاسییە بە شێوەیەکى سەرەکى، کە فەرەنسا دەیەوێ هاوپەیمانێکى بەهێزى وەک هەرێمى کوردستانى هەبێ، کە ئەمەش واتاى ئەوەیە هاوپەیمانى لە هەموو ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دا هەیەتى، ئەمەیش پشتگیرییەکى گەورەیە، کاتێ هەرێمى کوردستان پەیوەندى باشى هەبێت لەگەڵ فەرەنسا، چونکە ئەو وڵاتە ئەندامى هێزى ناتۆیە، کەواتە بە شێوەیەکى ئەرێنى کوردستان دەبێتە ئەندامى هاوپەیمانى نێودەوڵەتی، چونکە فەرەنسا ئەندامە لە هاوپەیمانییەتى نێودەوڵەتى، هەروەها فەرەنسا دەیەوێ لە شەڕى داعش کە هەرێمى کوردستان بەهێز بێ، کە چەند دەوڵەتێکى ڕۆژئاوایى و هەرێمى ئەم شەڕە دەکەن، بێگومان تا ئێستا هەرێمى کوردستانیشلەم شەڕە تێیدا بەشدارە، هەر لەبەر ئەو هۆکارەش بوو فەرەنسا پیشتیوانى سەربازیى هەرێمى کوردستانى کرد لەشەڕى دژى داعش. 

هەرێمى کوردستان دەتوانێ هاوکارى دەسەڵاتى کوردى لە سووریا بکات بۆ ئەوە ببن بە دەنگێکى نیشتمانى، وەک چۆن ئێستا کورد لە عێراق دەنگێکى نیشتیمانییە و پێگە و ڕۆڵى خۆیان هەیە.

ئەم پشتیوانییکردنە، سیاسییە و رەهەندەیەکى ستراتیژیی هەیە، لەم نێوەندەشدا زۆر لایەنى نێودەوڵەتى هەن لەوانە ئەمەریکا و رووسیا و فەرەنسا و وڵاتانى تر، بۆیە فەرەنسا دەیەوێ لایەنێکى کاریگەر بێ و هاوپەیمانێکى بەهێز و ڕاستەقینەى هەبێ لە هەرێمى کوردستان، بەتایبەت ئەمەریکا نایەوێت دەستوەردان هەبێ لەو هاوپەیمانیەتییەدا. فەرەنسا ئەمە وەک دەرفەتێکى باش دەبینى لەگەڵ هەرێمى کوردستان، فەرەنسا هاوپەیمانێکى بەهێزى ماوە درێژى هەبێ نەک هاوپەیمانییەکى کاتى و کورتخایەن وەک هاوپەیمانى ئەمەریکا، لایەنێکى دیکەى ئەو سەردانییە پەیوەستە بە ئابوورى، کە زۆر گرنگە بەلاى فەرەنساوە، بەو پێیەى فەرەنسا تموحى هەیە چالاکى بازرگانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان و عێراق وەک ساڵانى هەفتایەکان و هەشتاییەکانى لێبکاتەوە، کە عێراق لەوکاتدا هاوبەشێکى بەهێزى ئابوورى فەرەنسا بوو، لە ساڵانى هەشتاییەکان پەیوەندییە بارزگانییەکانیان زۆر بەهێز بوو. هەوڵدەدات دووبارە دەرفەتى وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا فەرەنسییەکان دروست بکاتەوە لەو ناوچەیە، کە ئێستا لە هەرێمى کوردستان بەپێى زانیارى من نزیکەى (35 تا 40) کۆمپانیاى فەرەنسى گەورە و مام ناوەند هەنە، هەروەها (50%)ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى لە نێوان عێراق و فەرەنسادا لەڕێگەى هەرێمى کوردستانەوە دەکرێت.

لە ئێستادا دەرفەتى گەورە هەیە تاوەکو فەرەنسا خۆى بکات بە هاوبەشێکى بەهێزى هەرێمى کوردستان، لە ڕێگەى نۆژەنکردنەوەى ئەو ناوچانەى داعش وێرانى کردوون و تا ئێستا ئاوەداننەکراینەوە، هەروەها کۆمپانیا فەرەنسییەکان لە دواى ئازادکردنى عێراقەوە دەیانەوێ هاوبەشێکى بەهێزى ئابوورى بن. خاڵەکى دیکە دەمەوێ باسى بکەم لە چوارچێوەى پرسى مرۆیى، فەرەنسا گرنگى بەو پرسە دەدات، چونکە یەکێکە لەو دەوڵەتانەى ئاڵاى مافى مرۆڤى بەرزکردۆتەوە، بۆیە دەیەوێ لەڕووى مرۆڤایەتییەوە هاوکارى هەرێمى کوردستان بکات لەم پرسەدا.   

ــ هەرێمى کوردستان پەنابەرى زۆرى لە خۆگرتووە لە دواى شەڕى داعش کە ژمارەیان بە ملیۆنان دەبێ، فەرەنسا چۆن ئامادەییە هاوکارى زیاترى هەرێمى کوردستان بکات لە چوارچێوەى پرسى مرۆڤایەتى و پەنابەران، بۆ ئەوەى کێشەى پەنابەران چارەسەر ببێ و ئەو پەنابەرانە هەندێ بارى سەرشانى هەرێمى کوردستان سووک بکەن؟

باسیل ئەودات: بەڵێ پێموایە فەرەنسا لەم ڕووەوە گرنگى بەو پرسە دەدات لە چوارچێوەى کێشەى ئابوورى نێودەوڵەتى، کە ئێستا نەک ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەموو جیهان کێشەى ئابوورى هەیە لە ئەنجامى پەتاى کۆرۆنا، لێ فەرەنسا بێگومان بەردەوام دەبێ لە پێشکەشکردنى هاوکارى مرۆیى کە ئەوەش زۆر گرنگە، نەک تەنها پێشکەشکردنى هاوکارى مرۆیى یان قبووڵکردنى هەندێ پەنابەرى کوردستان و ناردنیان بۆ ئەوروپا، یان فێرکردن و پەروەردەکردنى ئەو پەنابەرانەى لە سووریاوە هاتوونەتە هەرێمى کوردستان، بەڵکو لەڕووى سیاسییەوەش فەرەنسا گرنگى بەو پرسە دەکات و هەوڵدەدات کێشەى سووریا چارەسەر بکرێ، کەوا چۆن هەردوولا دەتوانن ڕۆڵ و بەشدارییان هەبێ لەسەر ئەو پرسە، بەڵام تێڕوانین و دیدگاى هەر باش بۆ باکوورى ڕۆژهەڵاتى سووریا (ڕۆژئاواى کوردستان) کە ئێستا لەلایەن کوردەکانى سووریاوە بەڕێوەدەبردێت، ئەم بابەتە پرسێکى سیاسییە و تاوەکو ئێستا چارەسەرنەرکراوە، ئەمەریکاش دەستوەردانى هەبوو لە ڕێگەى پیشتیوانیکردنى هەسەدەى لە سووریا، فەرەنسا هەوڵدەدات هەرێمى کوردستان ڕۆڵەکى ڕاستەقینەى هەبێ لەسەر خۆسەرى ڕۆژئاوا کە ئەوان لە سەر خاکى سووریادان، هەورەها هەوڵدەدات ڕاوێژ و ڕێنمایى پێشکەش بە ئیدارەى ڕۆژئاوا بکات هەروەها بازاڕى عێراق و سووریا بە یەکەوە ببستێتەوە.

تا ئێستا (35 تا 40) کۆمپانیاى فەرەنسى گەورە و مام ناوەند هەنە، هەروەها (50%)ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى لە نێوان عێراق و فەرەنسادا لەڕێگەى هەرێمى کوردستانەوە دەکرێت.

فەرەنسا خەریکى دۆزینەوەى شێواز و ڕێگەى نوێیە بۆ نزیکردنەوەى سەرکردەکانى ڕۆژئاواى سووریا و ئۆپۆزیسیۆنى سووریا بۆ ئەوەى خۆیان ئەو ناوچەیە بە شێوەیەکى ڕاست و دروست بەڕێوە ببەن، تاوەکو زۆربەى پەنابەر و ئاوارەکان بگەڕێنەوە شوێنەکانى خۆیان، بەڵام لە ئێستادا بە هەبوونى ڕژێمى سووریا ئەم چارەسەرکردنە زەحمەتە لەبەر هەندێ هاوکێشەى هەرێمى و نێودەوڵەتى بۆ ئەم پرسە، لێ فەرەنسا بەلایەنى کەم دەبێ هەوڵبدات بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى ڕۆژئاواى سووریا کە کورد بەڕێوەی دەبات، وە من پێموایە هەرێمى کوردستان دەتوانێ هاوکارى دەسەڵاتى کوردى لە سووریا بکات و ببێتە دەنگێکى نیشتمانى وەک چۆن ئێستا کورد لە عێراق دەنگێکى نیشتیمانییە و پێگە و ڕۆڵى خۆیان هەیە. 

سەرچاوە: رووداو

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە