گومان دەكرێت ئیسرائیل بەناوی فەڵەستینەوە كاڵا رەوانەی ئیسرائیل بكات شیکاری

نوچە نێت

وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها

داتاكانی هەناردەی توركیا بۆ فەڵەستین دەری دەخات ئەو كاڵایانە لەوێوە بگوازرێنەوە ئیسرائیل ئەوەش بازدانێكە لە نۆمانگی یەكەمی ئەمساڵ گەیشتۆتە زیاتر لە (571) ملیۆن دۆلار، لەدوای پێنج مانگ لە وەستاندنی بازرگانی ئەنقەرە لەگەڵ ئیسرائیل.

ئەو زیادبوونە گەورە بۆتە مایەی پرسیار چۆن دەكرێت خواستی فەڵەستینییەكان لەو دۆخە ئەمنییە خراپە لەسەر كاڵای توركی زیاد بكات، لە كاتێكدا كاریگەری نەرێنی لەسەر توانای بەكاربردن درووست كردووە، یاخود ئەوە تەنیا فێڵێك بوو لە بڕیاری توركیا سەبەرات بە راگرتنی كاڵا وەك هەڵوێستی هاوسۆزی لەگەڵ غەزە.

ئەوەی تێبینی كراوە لەدوای راگرتنی پەیوەندی بارزگانی نێوان توركیا ئیسرائیل هەناردەی توركی بە شێوەیەكی بە رێژەی لە (526%) زیادی كردووە، لە كاتێدا رێژەی پێچەوانە چواروانكراو بوو، كە دەبوو هەناردە پاشەكشە بكات و تووشی وەستان بێت.

داتاكانی ئەنجوومەنی هەناردەكارانی توركیا ئەوە ئاشكرا دەكات كە هەناردەی كاڵای توركی بە رێژەی لە (35%) زیادی كردووە، كە لە چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵ گەیشتۆتە (49)ی ملیۆن و (400) هەزار دۆلار.

مستەفا یەنەرئۆغلۆ، پەرلەمانتاری ئۆپۆزسیۆن داوای پێشكەش كردووە بۆ ئەو زیادبوونەوەی هەناردە بۆ فەڵەستین و بەردەوامی جووڵەی كەشتییەكان لە توركیاوە بۆ ئیسرائیل.

ئەو پەرلەمانتارە داوای لە عومەر بۆلات، وەزیری بازرگانی كردووە، وەڵامی راپۆرتی راگەیاندنەكان بدەنەوە كە باس لەوە دەكەن بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل بە نهێنی لە رێگەی كۆمپانیا فەڵەستینییەكان بەردەوامە، كاڵاكان لەو بارهەڵگرانە تۆمار دەكرێن كە دەچنە فەڵەستین، لە كاتێكدا ئەو كەشتیانە بەرەو ئیسرائیل دەچن.

چاودێرانی سیاسی بەدووری دەزانن، ئەنقەرە سەركێشی بكات لە قەدەغەكردنی فراوان لەسەر هەناردەی كاڵا، چونكە ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی زیانی گەورە بەر كۆمپانیاكانی توركیا بكەوێت، ئەوەش لە كاتێدایە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە رێگەی گرێبەستی زیاتر لە رێككەوتنەكان ئابووری توركیا لە قەیران رزگار بكات، هەنگاوێكی لەو جۆرەش دەبێتە هۆزی زیانلێكەوتن لە بزنسمانان و سەرمایەدارانی توركیا بەهۆی هەڵوێستە سیاسییەكانی پێشووی سەرۆكی توركیا.

لە (18)ی مانگی رابردوو وەزارەتی بازرگانی توركیا رەتیكردەوە بازرگانیان لەگەڵ ئیسرائیل بەردەوام بێت، هەروەك جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، لە دووی مانگی ئاداری ئەمساڵ بازرگانیان وەستاوە.

عومەر بۆڵات، دەشڵێت، قەدەغەی بازرگانی كە توركیا بەسەر ئیسرائیل سەپاندوویەتی تا راگرتنی هەمیشەیی جەنگ لە غەزە بەردەوام دەبێت، سەبارەت بەو لێدوانانەی كە باس لە ئاسانكاری بازرگانی دەكەن لە رێگەی فەڵەستینەوە دەڵێت، "ئەوە تەنیا خەیاڵە و هیچ پەیوەندییەكی بە واقیعەوە نییە."

دەسەڵاتدارانی فەڵەستین چەندین جار رایانگەیاندووە، كە ئەو كاڵا توركیا تەنیا لە خاكی وڵاتەكەیان كە كەرتی غەزە و بەشی رۆژئاوا و قودسی رۆژهەڵات دەگرێتەوە بە كاردەهێندرێت.

وەزارەتی بارزگانی توركیا لە مانگی ئاداری ئەمساڵ كۆتوبەندی بەسەر رەوانەكردنی (54) بەرهەم بۆ ئیسرائیل سەقاندووە.

حكومەتی توركیا ئاماژە بەوەش دەكات بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل دەستپێ ناكاتەوە، كە بەهاكەی ساڵانە دەگەیشتە حەوت ملیار دۆلار، ئەو كاتەی كە جەنگ بە هەمیشەیی وەستا رێگەدرا هاوكارییە مرۆییەكان بگات بە كارتی غەزە، ئەو كاتە رێگە بە رەوانەكردنی كاڵا بۆ ئیسرائیل دەداتەوە.

وەزارەتی بازرگانی توركیا جەخت لەسەر ئەوەش دەكات رێكارەكان بەسەر (54) مادە جێبەجێ دەكرێت، كە ئاسن و مەڕمەڕ و چیمەنتۆ و ئەلەمنیۆن پێداویستی بیناسازی و سووتەمەنی فڕۆكەش دەگرێتەوە، ئەو بڕیارە بەردەوام دەبێت، تا ئەو كاتەی ئیسرائیل ئاگربەست رادەیێنێت، پابەندی بڕیارەكانی یاسای نێودەوڵەتی دەبێت.

لەدوای هەگیرسانی جەنگ ئیسرائیل و توركیا باڵیۆزی خۆیان لێكتری كێشایەوە رەخنەی توندیان لە یەكتری دەگرت، لە بەرانبەردا ئیسرائیل بەڵێنی دا رێكاری توند بگرێتەبەر بە تۆمەتی پێشێلكردنی یاسای بازرگانی نێودەوڵەتی.

یسرائیل كاتس، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەردۆغان لەپێناو پاڵپشتی تاوانی كوشتن، ئابووری بەرژەوەندییەكانی گەلی توركیا دەكاتە قوربانی، هەرگیز وڵاتەكەمان ملكەچی توندوتیژی نابێت، هەنگاوی هاوشێوە دژ بە توركیا دەگرینەبەر كە زیان بە ئابووریان بگەیێنێت. 

سەرچاوە: عەرەبی لەندەنی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین