ئەمەریکا هاوبەشی ئیسرائیل یان ناوبژیوانی ئاگربەست؟!
نوچە نێت: تایبەت
وەرگێڕانی: سنوور یاسین
پێشەکی
واشنتن ئامانجییەتی ئیسرائیل بتوانێت مەبەستەکانی خۆی بەدی بهێنێت بۆیە دانووستاندنەکان درێژە پێدەدات، لە (21)ی تەمووزی (2006) کۆندا لیزا رایس، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، "ئاگربەستی دەستبەجێ بەبێ مەرجی سیاسی هیچ مانایەکی نییە".
لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی ئەمریکا ڕایگەیاند "هیچ ڕێگرییەک نییە لە بەردەم گەڕانەوەی لوبنان و ئیسرائیل بۆ دۆخی پێشوو، جگە لە مانۆڕ بۆ دواخستنی ئاگربەست، ئەمەریکا هەروەها ناردنی بۆمبی جیاوازی بۆ ئیسرائیل خێراتر کردووە بۆ یارمەتیدانی ئەم وڵاتە".
دواتر ڕایس دووپاتی کردەوە کە ئەمریکا، "کار بۆ ئاگربەستێک دەکات کە ڕێگە بە دووبارە بوونەوەی دۆخی پێشوو نەدات کە چەکدارانی حەماس بتوانن بەردەوام بن لە هاوێشتنی مووشەک".
لێرەدا دەردەکەوێت کە ڕابردوو ڕێگە خۆشکەر بووە بۆ بوونی ئەم جەنگەی لە تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە بوونی هەیە لە نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە، "ئاگربەستێکی دەستبەجێ پێویستە بۆ جەنگی ئیسرائیل و فەلەستین، بەڵام ئەم هەنگاوە ئاسان نابێت کاتێک ئەمەریکا بەردەوامە لە ناردنی پاکێجە هاوکارییەکانی بۆ ئیسرائیل، بۆ نموونە، (20) ملیار دۆلاری تری وەک هاوکاری سەربازی پێشکەش بە ئیسرائیل کردووە".
ئاساییە ئەگەر بگوترێت هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ ناوبژیوانی جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس جێگەی گومانە، چونکە ئەمەریکا وەک ئیسرائیل سەرچاوەی دارایی زۆری تەرخان کردووە بۆ دۆزینەوەی سەرکردە باڵاکانی حەماس و تەنانەت دەزگا سیخوڕییەکانی وڵاتەکەی ڕاسپاردووە بۆ دۆزینەوە و بەدوا داچوونی زانیارییە جیاوازەکانیان.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا دەڵێت، "ئامانجی زۆرمان هەیە، کار بۆ بەدەست هێنانیان دەکەین".
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا لەو باوەڕەدان کە کوشتن یان دەستگیرکردنی سەرکردەکانی حەماس ڕێگە دەدات بە بنیامین ناتەنیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل تاوەکو بتوانێت سەرکەوتنێکی سەربازی گەورە بەدەست بهێنێت".
لە لایەکی ترەوە ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاوی کردوەتەو، "هەرچەندە بەرپرسانی ئەمەریکا سوورن لەسەر بەرەو پێشچوون لە دانوستاندنەکانی ئاگربەستدا".
بەڵام کەناڵی (12) ی هەواڵی ئیسرائیل دووپاتی دەکاتەوە، "کێشە سەرەکییەکان پشتگوێ خراون و ئەمەریکا هیوادارە سەرەتا ڕێککەوتن لەسەر چەند پرسێکی تر بکرێت، وەک بەهێز کردنی توانای ئیسرائیل بۆ ئازاد کردنی بارمتەکان و زیندانییەکان".
جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "داگیر نەکردنی تەواوی کەرتی غەزە لە لایەن ئیسرائیلەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی هێشتا ڕێگە ماوە بۆ ئەنجامدانی گفتۆکردن و تاوتوێ کردنی پرسەکانی ڕێککەوتن، ئاگربەست و ئازاد کردنی دیلەکان و زیندانییەکان".
بە پێچەوانەوە سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشکردن، ترساندن و برسی کردنی دانیشتوانی هاووڵاتیانی سڤیل، هاووڵاتیان بە زەحمەت دەتوانن دەستیان بگات بە ئاو، خۆراک و پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان. نەتەوە یەکگرتووەکان چەندین جار بە ناچاری کارەکانی ڕاگرتووە و وەک پێویست خزمەتی هاووڵاتیانی سڤیلی فەلەستین نەکراوە".
هەروەها ئیسرائیل بەردەم هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات دەربارەی چۆلکردنی ماڵ و شوێنەکانیان و ئەگەری هێرشی بەردەوام کە ئەمەش دەبێتە مایەی ئازاردان، ماندوو کردن و ئاوارەکردن، پەنابەر بوون و دەربەدەر کردنیان لە شوێنە ڕەسەنەکانی خۆیان.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز سەبارەت بە یارمەتیدانی ئەمەریکا لە گەڕان بەدوای سەرکردەکانی حەماس لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلییەوە بڵاوی کردووەتەوە، "هەواڵگریی ئەمەریکا پشتگیری ئیسرائیل دەکات، هاوکاری جیاوازی پێشکەش دەکات، بەڵام لە ئەنجامدا هاووڵاتیانی سڤیل باجەکە دەدەن".
نووسینی: بێلێن فێرناندیز
سەرچاوە: ماڵپەڕی (ئەلجەزیرە)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment