توركیا رێككەوتنی نوێ لەبواری نەوت لەگەڵ سۆماڵ واژۆ دەكات
نوچە نێت
هەینی (25/ تشرینی یەكەم/ 2024) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاوی كردەوە، وەزیری وزەی توركیا لە پایتەختی سۆماڵ پێشوازی لە كەشتی توركی بۆ گەڕان بەدوای نەوت كرد، سەبارەت بە رێككەوتنی تازەش جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، رێككەوتنی نوێ لەنێوان كۆمپانیای نەوتی توركی (TPAO) و دەستەی سامانی ژێر زەوی سۆماڵییان واژۆكردووە، كە تێیدا توركیا بەدوای نەوت و گاز دەگەڕێت.
بەیرەقدار لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، هێزە دەریایەكانی توركیا لە چوارچێوەی ئەركی مێژوویان لە سۆماڵ پارێزگاری لەو كەشتییە دەكەن.
دەربارەی رێككەوتنەكەش خۆشحاڵی خۆی دەربڕی، ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو رێككەوتنە نوێیە لە بواری چالاكی گەڕان بەدوای نەوت و گاز لەسەر خاكی سۆماڵ جێبەجێ دەكرێت، پاشان باسی لە سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغان كرد، كە لە ساڵی (2011) ئەو كاتەی سەرۆك وەزیران بوو سەردانی ئەو وڵاتەی كردووە، لەو كاتەوە پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەهێز بووە.
وەزیری وزەی توركیا باسی لەوەش كرد، یەكێك لە گرنگترین بوارەكانی هاوكاری لەنێوان ئەنقەرە و مەقدیشۆ پرسی وزەیە، توركیا پێی وایە سۆماڵ گرنگترین هاوبەشیەتی لە كیشوەری ئەفریقیا، كارەكانی كەشتی دۆزینەوەی نەوتیش گرنگترین خاڵی گۆڕانكاری دەبێت لەو هەماهەنگییە.
بەگوێرەی قسەكانی ئەلوب ئەرسەلان، دانوستاندنەكانی نەوت لەنێوان كۆمپیانیای توركی و سۆماڵ لە ساڵی (2021) دەستی پێكردووە، كە ئەو كۆپانیایە لە چەندین پڕۆژە لە توركیا و جیهان بەشدارە، لە (18) تەمووزی ئەمساڵ رێككەوتنیان لەسەر بەهەمهێنان لە سێ ناوچە واژۆكردووە، كە رووبەڕەكەی پێنج هەزار كیلۆمەت چوارگۆشەیە لە ناوچە دەریایەكانی سۆماڵ.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment