سەرۆکی جەهەپە بۆ ئەردۆغان: بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی باخچەلی مەکە گوتەبێتژی خۆت تورکیە

نوچە نێت

ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی گشتی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) داوایەک ئاراستەی ئەردۆغان دەکات و دەڵێت، "پێویستە ئەردۆغان  بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتیدەربکەوێت و لێدوانێک بۆ ئەم خەڵكە بدات، تۆ دەولەت باخچەلی مەکە وتەبێژی خۆت."

ئەمڕۆ دووشەممە (28/تشرینی یەكەم/2024) ماڵپەری (بیرگون) بڵاویکردەوە، سەرۆکی جەهەپە بانگەوازێکی ئاراستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا كردووە، لە بانگەوازەکەی دەولەت باخچەلی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە باسی لێوە دەکەن "دەستپێشخەریەکی نهێنی" هاوپەیمانی گەل بووە.

ئۆزەل لە لێدوانەکەی سەرنجی خستە سەر بێدەنگبوونی سەرۆکی تورکیا لە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی و لە بەشێكی قسەكانی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە لەمەوبەدوا ئەرکی گوتەبێژی کۆتایی هاتووە، ئەردۆغان ناچارە دەربکەوێت و لەوبارەوە ڕوونکردنەوەیەک بۆ ئەم نیللەتە بدات، تۆ باخچەلی مەکە وتەبێتژی خۆت و چ دەڵێی بیڵی.

سەبارەت بە کێشەکانی کورد سەرۆکی جەهەپە دەڵێت، "ئێمە دەزانین و باوەڕمان بە کێشەی کورد هەیە، هەر لەسەر ئەو بیر و باوەرەین تاوەکو ئەوکاتەی کە لەزاری خۆیان دەیبیستین کە کێشەیان نەماوە."

ئۆزەل ئاماژە بەوە دەكات، کێ لەبارەی کۆتایی هێنان بە تیرۆر قسەدەکات با بیکات، بەڵام واهەست بکات لە رێگەی کەسێکەوە پەیام دەنێرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد و تورک ئەوە ڕێبازێکی هەڵەیە هەڵیبژاردووە، ناکرێت کێشەکان لەرێگەی کەسێک چارەسەربکرێت و بەرێز ئەردۆغانیش بەو رێگەیەوە ئەوەی دەیەوێت بەدەستیبێنێت و بەو کڕین و فڕۆستنە پیلانی دەستوور دابمەزرێنێت، ئەمە پیلانێکی دارێژراوی شەرمەزارکەرە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین