ئەرۆغان: گفتوگۆی سەرەکیمان لەگەڵ برا کوردەکانمان دەبێت هەواڵ

نوچە نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی پارتەکەی رایگەیاند، کە ئەوان هیچ دەستپێشخەرییەکان بۆ پەکەکە نییە، گفتوگۆى سەرەکیشمان لەگەڵ برا کوردەکانمان دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (30/تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (بی  بی سیبلاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرککۆماری تورکیا لە لێدوانێکیدا لە کۆبوونەوەی گروپی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی دەستپێشخەری چارەسەری کێشەی کورد رایگەیاند، "ئێمە هیچ دەستپێشخەرییەکمان بۆ پەکەکە نییە ئەوان لە باکووری عێراق و سووریا ڕێکخراوێکی تیرۆرستین، و ئەوانەی لە قەندیلن بارۆنەکانی تیرۆرن کە خوێن دەخۆن، بەو هێرشەیان بۆ سەر دامەزراوەی توساش دەریانخست کە ئەوان بە زمانی تیرۆرستی تێدەگەن، شەڕی سازشنەکردنە لە دژی تیرۆر."

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو کۆمارە چۆن هی تورکە ئاواش کۆماری کوردە، ئەو کێشەو ناکۆکیانەی لە سەدەی ڕابردوو سەریانهەڵداوە پەیوەندی بە کۆمارەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بەوانەوە هەیە کەخۆیان لە پشی کۆمارەوە حەشارداوە و لەرێگەکە لایانداوە و ئیستیغلالیان کردووە و گەورەترین زیانیان بە ئاشتی و یەکگرتوویی و برایەتی هەموو لایەنەکانی ئەم وڵاتە داوە."

سەرۆک کۆماری تورکیا سوپاسی و پاڵپشتی خۆی بۆ دەوڵەت باخچەلی دووپاتکردەوە و  رایگەیاند، "باخچەلی کەسێکی ژیر و سەرکردەیەکە شوێنی خۆی لە مێژوو کردۆتەوە بە لێدوانە ژیرەکانی وشەکان کە دەریدەبڕی، ئەو بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش بۆ هەموو لایەکی دەڕخست کە خۆشەویستی بۆ نیشتیمان و نەتەوە لەهەمووی گرینگتر بۆ کۆماریخوازی چەندە گرینگە."

هەروەها سەرۆکی تورکیا سوپاسی ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی گشتی جەهەپەی کرد کە پشتیوانی لە سیاسەتەکەیان دەکات  و  رایگەیاند، "ئێوە بۆچی بەوە تێکدەچن کە جوگرافییەکەمان گۆراوە و بۆتەئەڵقەیەکی ئاگر بەهۆی هێرشە تیرۆرستییەکان بۆ سەر  دامەزراوەکانمان، بەڵام بەڕواڵەت ئێوە پشتیوانی ئیدارەی ئێمەن لە ئێستادا، ئەو هەنگاو دەستپێشخەرییەی بەرامبەر بە براکوردەکان ناومان ناوە، پاشەکشەی لێناکەین و لەمەو بەدوا گفتوگۆی سەرەکیمان خودی برا کوردەکانمان دەبێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین