سەرۆکی پارتی دیڤا خۆی وەک کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیا راگەیاند تورکیە

نوچە نێت

عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دیڤا رایگەیاند، "سەرۆکی هەموو پارتێک دەتوانێت بە سروشتی ببێتە کاندید بۆ سەرۆکایەتی، ئەگەر هاتوو سەرۆکی حزبێک بڵێت من کاندید نیم یان نابم، ئەوکات ئەو پارتە هیچ ئیدعایەکی نامینێت و بۆیە من وەک سەرۆکی پارتی دیڤا کاندیدی پارتەکەم بۆ سەرۆکایەتی هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا."

ئەمڕۆ شەممە (16/تشرینی دووەم/2024) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، سەرۆکی پارتی دیڤا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا لەبارەی کاندیدی سەرۆکایەتی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا رایگەیاند، کە خۆی هەڵدەبژێرێت بۆ کاندیدی سەرۆکایەتی.
باباجان لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، "بە سروشتی مافی هەموو سەرۆکی گشتی پارتێکە خۆیان بۆ سەرۆکایەتی کاندیدبکەن، ئەگەر هاتوو سەرۆکی هەر پارتێک بڵێت من کاندید نیمە و نابم، ئەوکات ئەو پارتە هیچ ئیدعایەکی نامینێت، هەربەوهۆیەشەوە من کاندیدی پارتەکەم ئەمە زۆر سروشتیە و بۆ هەموولایەنێک دروستە."
سەرۆکی دیڤا دژایەتی خۆی راگەیاند لە ئەگەری کاندیدبوونی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و گوتی، "هەموومان پێشبینی ئەوە دەکەین بەرێز ئەردۆغان دەیەوێت خۆی دووبارە کاندید بکاتەوە، ئێمە لە هەڵبژاردنی کۆتایی داواکاتیمان پێشکەشکرد کە نابێت خۆی کاندیدبکاتەوە و هەموو پارێزەرەکان دەیانگوت ناتوانێت خۆی کاندیدبکاتەوە بەڵام بە بڕیاری (YSK) خۆی کانیدیدکرد، بەڵکو ئەمجارە ئەوبڕیارەش هەبێت ناتوانێت خۆی کاندیدبکات، بەڵام پەرلەمان ئەگەر بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختەبدات دەتوانێت کاندیدبێت، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ ناتوانین هەرگیز پشتیوانی لە بڕیارێکی لەوشێوەیەی پەرلەمان بدەین."
بڕیارە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی تورکیا لە ساڵی (2028) بەرێوەبچێت، ئەردۆغان لەئێستادا هەوڵدەدات خۆی بۆ ئەم خوڵەی داهاتووش کاندید بکاتەوە، بەڵام پارتەکانی تورکیا بەتایبەت ئۆپۆزسیۆن دژی ئەو هەوڵەی سەرۆکی تورکیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین