دۆناڵد ترەمپ تورکێک بۆ پۆستى سەرپەرشتیارى پزیشکى کاندید دەکات هەواڵ

نوچە نێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەمەریکا محەمەد ئاوەز، پزیشکى دڵ و پێشکەشکارى بەرنامەى تەلەفیزیۆنى بۆ پۆستى سەرۆکایەتى ئەو ئاژانسە دیارى کردووە، کە سەرپەرشتى تۆڕەکانى پارێزگارى تەندروستى کۆمەڵایەتى ملیۆنان ئەمەریکى و هەژاران و پەکەوتان کاندید دەکات.

ئەمڕۆ چواشەممە (20/ تشرينى دووەم/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، دۆناڵد ترەمپ لە راگەیێندراوێکدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، د.ئاوەز پێشەنگە لە هاندانى خۆپارێزى لە نەخۆشییەکان تاوەکوو ئەنجامێکى باشتر لە جیهان بەدەست بهێنین بەرانبەر ئەو هەموو دۆلارەى لە چاودێرى تەندروستى لە وڵاتەکەمان خەرجى دەکەین.
سەبارەت بە ئایندارییەکەى د.ئاوەز لە دیمانەیەکى بى بى ئێس لە مانگى کانوونى دووەمى (2009) دەڵێت، کەسێکى سۆفیم، کەسوکارى باوکم ئاین لەپێشنیە دادەنین، بنەڕەتێکى سەرەکییە لە ژنیان، بەڵام کەسوکارى دایک عەلمانین، زۆر دژى ناسنامەى ئیسلامەتیم بوو.
ترەمپ دەڵێت، محەمەد ئاوەز کار لەسەر دانانى بەهەدەردان و فێڵکردن لە ناو گرانترین ئاژانسى وڵاتەکەمان دەکات، کە سێیەکى دڵنییمان بۆ چاودێرى تەندرووستییە، چواریەکى بوودجەى کامڵى نیشتیمانییە.
ئاوەز کوڕى کۆجبەرێکى تورکە، لە ساڵى (2022) وەک کاندیدى پێنسلیڤانیا بۆ ئەنجوومەنى پیران لەسەر لیستى کۆمارییەکان چووە ململانێ، بەڵام شکستى هێنا.
محەمەد بەو دواییە پاڵپشتى خۆى بۆ کاندیدکردنى رۆبەرت کیندی جۆنیۆر لە وەزارەتى تەندروستى و خزمەتگوزاریى مرۆیى کرد.
ئەگەر ئەنجوومەنى پیرانى ئەمەریکا رەزامەندى لەسەر دیاریکردنى ئاوز دەربڕیت، ئەوە بەرپرس دەبێت لە پڕۆگرامى پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى بە دەیان ملیۆن ئەمەریکى، بڕیاریشە راپۆرتەکانى پێشکەشى کیندیى بکات.
دکتۆر ئاوەز لە میانەى بەرنامەیەکى تەلەفیزیۆنى بەناوى (دکتۆر ئاوەز) رێنمایى پزیشکى پێشکەش دەکرد، بەڵام تۆمەتى بڵاوکردنەوەى زانیارى هەڵەیان خستە پاڵى، بەڵام تۆمەتەکانى رەتکردەوە.

دکتۆر محەمەد ئاوەز بە دۆستى ئەردۆغان دادەنڕیت، لە مانگى ئایارى ئەمساڵ لە واشنتن سەردانى رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیاى کردووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین