دەوڵەت باخچەلی: پەکەکە ناتوانێت نوێنەرایەتی کورد بکات
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (20/تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی – مەهەپە لە کۆبوونەوەی گروپی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردوە کە باس لەوە دەکەن کە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بیڕو بۆچوونی جیاوازییان هەیە لە سەر پرسی کورد و رایگەیاند، "پەکەکە ناتوانێت نوێنەرایەتی کورد بکات، هیچ جیابوونەوەیەک لەنێوان سەرۆکەکەمان و خۆمدا نییە."
باخچەلی ئاماژە بەوەکرد، "بەدڵناییەوە لە تورکیا تیرۆر بنبڕدەکڕێت و بۆ ئەو هەنگاوەشمان ئەگەر بڵێن کفن بپۆشین ئێمە ئامادەین تەنیا لەمانە رزگارمان بێت، ئێمە چاومان لە پۆست و کورسی نییە."
سەرۆکی مەهەپە دەشڵیت، "پەکەکە ناتوانێت هەرگیز نوێنەرایەتی کورد بکات."، هەروەها هێرشدەکاتە سەر ئەمریکاو دەڵێت، "ئەوانەی لە رابردوو خزمەتی سەرکردە تیرۆرستەکانیان دەکرد ئێستا بونەتە خزمەتکاری ئەمریکا، ئێمە ڕۆلەکانی تورکیا ناکەینە قوربانی منداڵانی هاوسەرەکەی بایدن و هەرگیز مافی ئەوەتان نییە و با ئێمە یەکگرتوو بین."
ماوەیەک بەرلە ئێستا باخچەلی پێشنیاری کرد عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەیەتە کۆبوونەوەی دەم پارت و لە پەرلەمان بڵێت، تیرۆر کۆتایی هاتووە و پەکەکە هەڵوەشایەوە، هەروەها داواشی کرد لەم مانگە ماوەی سەرۆکایەتی ئەردۆغان درێژ بکرێتەوە، لەدوای ئەم قسانەی (14) ئەم مانگە ئەردۆغان و باخچەلی کۆبوونەوە بەڵام سەرۆکی تورکیا هیچ لێدوانێکی فەرمی نەدا لەسەر داواکارییەکانی باخچەلی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment