سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ پشتیوانی بانگەوازەکەی باخچەلی بۆ ئازادکردنی ئۆجەلان مەرجی هەیە تورکیە

نوچە نێت

هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە لەئێستادا لە زیندانی ئەدیرنەیە لەرێگەی پارێزەرەکەیەوە رایدەگەیەنێت، "ئەگەر دەتانەوێت لەسەر پرسی چارەسەرکردن گفتوگۆ لەگەڵ من بکەن، پێویستە سەرەتا من ئازاد بکەن، لە دەرگای زیندان باسی ئەم پرسە بکەین."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (21/تشرینی دووەم/2024) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە پەیامێکی سەبارەت بە بانگەوازەکەی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی مەهەپە بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان دەڵێت، "تاوەکو ئێستا نە لە لایەن  دەوڵەت و نە ئەکپاری سەبارەت بە پرسی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی چارەسەری نوێ پەیوەندییان پێوەنەکردووم، ئامادەم لەم پڕۆسە نوێیە ڕۆڵ ببینم."
بەگوێرەی قسەکانی پارێزەرەکەی دەمیرتاش ئاماژەی بەوە کردووە، "من ئامادەم پۆ پرۆسەیەکی نوێ، ئەوەشم بەو پارێزەرانە راگەیاندووە کە سەردانیان کردوومە، تا ئەوکاتەی من لەزیندانبم لەسەر کێشەی کورد لەگەڵ ئێوە قسەناکەم، ئەگەردەتانەوێت لەگەڵ من گفتوگۆ بکەن سەرەتا دەبێت من ئازاد بکەن، لە دەرگای زیندان لەسەر ئەوپرسە قسەبکەین."
دەمیرتاش سەبارەت بەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراوە کە دەڵێن دیداری لەگەڵ قەندیل ئەنجامداوە بە پارێزەرەکەی راگەیاندووە، "ئەگەر هاتوو دەوڵەت و پەکەکە ئاشتبنەوە ئەوا هیچ کاریگەری لەسەر چارەسەری کێشەکان ناکات، پێویستە هەموو چینەکانی کۆمەڵگە بەشداری پرۆسەکە بکەن و ئەگەر پرۆسەکە بەم شێوەیە پێش نەکەوێت ناتوانرێت ئاشتی بەدەستبهێنرێت و بۆ بەدەستهێنانی چارەسەر بەشداریکردنی کوردە لە دەوڵەت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین