ئەمریکا بەهۆی ئەندامانی حەماسەوە هۆشداری بە تورکیا دەدات شیکاری

نوچە نێت

وەرگێرانى: دنیا ئەحمەد
لەدوای ئەوەی وا بڵاوبوویەوە کە زۆربەی بەرپرسە باڵاکانی حەماس قەتەریان جێهێشتووە و چوونەتە تورکیا، ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزرەتی دەرەوە رایگەیاند، "ئاگاداری ئەوەین سەرکردەکانی حەماس چوونەتە تورکیا و لەمەوبەدوا ئێمە بەڕوونی بە حکومەتی تورکیا ڕادەگەیەنین نابێت پەیوەندی تورکیا لەگەڵ حەماس وەک ڕابردوو بەردەوام بێت."
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر شەش بەرپرسی باڵای حەماس ڕاگەیاند و ئاشکرابووە سێ لەو بەرپرسانە لە تورکیان.
ئەمریکا ڕاگەیێندراوەکەی بڵاویکردەوە و تێیدا هاتووە، "عەبدولڕەحمان ئیسماعیل عەبدولڕەحمان گەنیمەت، لەئێستادا لە تورکیا دەژیت و ئەندامی حەماسە و یەکەی بەرپرسی پئشتیوانی حەماسی لە کەرتی ڕۆژئاوای غەززە دامەزراندووە و لە زۆربەی هێرشەکان بەشداربووە."
لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، "موساد داود محەمەد ئاکاری، بەناوی حەماسەوە لە تورکیاوە پارەی گواستەوە بۆ غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا، تاوانباریشە بە کوشتنی ئەفسەرێکی پۆلیسی ئیسرائیل سزادراوە."
لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکە، "سەلامە مەری، ئەوکاتەی لە تورکیا بووە بەناوی حەماسەوە کاری نێوەنگیری دارایی کردووە، تاوانباریشە بە کوشتنی سەربازێکی ئیسرائیل."
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە (18)ـی ئەو مانگە رایگەیاند، ماوە ماوە بەرپرسانی حەماس سەردانی تورکیا دەکەن، بەڵام ئەو تۆمەتانەی دەڵێن هەموو سەرکردە سیاسەیەکانی حەماس قەتەریان جێهێشتووە و ڕوویان لە تورکیا کرووە، دوورە لە ڕاستی."
هەر هەمان ڕۆژ هەژماری فەرمی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەو هەواڵەیان بە دڕۆ خستەوە و رایانگەیاند کە ئەو هەواڵانە تەنیا دەنگۆیە.
لەدوای لێدوانەکانی ئەنقەرە و ڕەتکردنەوەی ئەو هەواڵانە، ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزرەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "ئاگادارین سەرکردەکانی حەماس چوونەتە تورکیا و لەمەوبەدوا زۆر بەڕوونی بە حکومەتی تورکیا دەڵێن نابێت وەک ڕابردوو پەیوەندییەکانتان بەردەوام بێت لەگەڵ حەماس."
لەبەشێکی دیکەی قسەکانی ئەمانەشی خستەڕوو، "سەرکردەکانی گروپە تیرۆرستەکان بە ئاسوودەیی لەهیچ شوێنێک نابێت بژین، ئەو شوێنەی ئێستا تێیدانە یەکێکە لەو شارە گەورانەی کە هاوپەیمانیی سەرەکی ئێمەن."
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە (14)ـی ئایاری ئەم ساڵ ڕێکخراوی حەماسی بە (ڕێکخراوێکی خۆراگریی) ناوبرد.
لەدوای ئەوەی راگەیەندرا کە نوسینگەی حەماس لە قەتەر بەتەواوی داخراوە، بەرپرسانی قەتەر رایانگەیاند، بۆ هەمیشەیی دانەخراوە، ئەوبەرپرسانە ئەوەشیان ئاشکراکرد، ئەو بەرپرسانەی حەماس کە دانوستاندنیان بۆ ئاگربەست کردبوو دەوحەیان جێهێشتووە.
مەجید ئەنساری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، "ئەو نوسینگەیەی حەماس لە دەوحە بۆ نێوەندگیری حەماس و ئیسرائیل دامەزراوە لەکاتێکدا هیچ پرۆسەیەک نییە ئەو شوێنە هیچ ئەرکێکی نەماوە بۆیە دامانخست."
لەکاتی راگەیاندنی راگەیێندراوەکە وتەبێژی وەزرەتی دەرەوەی قەتەر وەڵامی ئەوەی نەداوە کە ئایا داوایان لە بەرپرسانی حەماس کردووە قەتەر بەجێبهێڵن یان نا.
دیپلۆماتکارێکی عەرەب بە میدیاکانی ئیسرائیلی راگەیاند، کە بەرپرسانی باڵای حەماس چوونەتە تورکیا، هەروەها پەیامنێرانی بی بی سی لە (11)ـی ئەم مانگە رایانگەیاند، ئوسامە حەمدان و تاهیر ئەلنونو ماوەی زیاتر لە مانگێکە لە ئەستەمبۆڵ دەژین، ئەوەش ئاماژەیەک بوو کە سەرکردەکانی حەماس لە رابروو ماوەیەکی کەم لە تورکیا دەمانەوە بەڵام لەئێستادا بۆماوەیەکی زۆرتر لە تورکیا دەمێننەوە، ئەو هەواڵانەش لەدوای ئەوە بڵاوبوویەوە کە نوسینگەی حەماس لەقەتەر داخرا.

سەرچاوە: ئاژانسی بی بی سی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین