فەرەنسا كارتی كورد بەرانبەر توركیا لە سووریا دەجووڵێنێت
نوچە نێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
فەرەنسا ستایشی زۆری رۆڵی توركیا دەكات، داواش دەكات كوردی سووریا بە تەواوی بچنە ناو پڕۆسەی گواستنەوەی سیاسی، سەرەڕای ئەوەی دەزانێت ئەو بابەتە لای رەجەب تەیب ئەردۆغان بابەتێكی هەستیارە.
فەرەنسا دەیەوێت بەكارهێنانی راگەیاندن و دیپلۆماسی نێودەوڵەتی لە رووداوەكانی سووریا لە رێگەی بابەتی كوردەوە بجووڵێنێت، سووریا پاریس لە دۆسیەی دەستبەرداری هاوپەیمانە كوردەكانی نابێت، لە كاتێكدا ئیدارەی جۆبایدن، سەرۆكی ئەمەریكا بەهێمنی و دوور لە دەستبەرداربوونیی لە كورد كار لەسەر نەهێشتنی گرژییەكانی نێوان ئیدارەی خۆسەری و توركیا دەكات.
واشنتن دەیەوێت هەموو لایەنەكان لە ئاڵۆزی نێوان كورد و توركیا و گرووپە هاوپەیمانەكانی بەتایبەت دوای بەنبەج دووربكەونەوە، ئەوەش لەترسی ئەوەیە كاریگەریی لەسەر دۆخی سەقامگیری لە سووریا هەبێت.
جان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لە گفتوگۆی لەگەڵ ئەردۆغان روونیكردۆتەوە، كە پێویستە هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" بەشێك بن لە گواستنەوەی پڕۆسەی حكومڕانی سووریا، پاشان ئەو وەزیرە فەرەنسییە دەیەوێت قسەكانی ماكرۆن خاوبكاتەوە و دەڵێت، فەرەنسا كار لەسەر لێتێگەیشتنی تورك و كوردەكان لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا دەكات."
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا چ لەسەر زمانی ماكرۆن بێت یاخود راستەوخۆ بێت دەڵێت، پێویستە هەرەشەكان دەستبەجێ لە مەنبەج و كۆبانێی و باكووری رۆژهەڵاتی سووریا بوەستێت" كاردانەوەی تووڕەبوونى توركیای لێ بكەوێتەوە و رەخنە لەو گوتارانەی پاریس بگرێت.
ئەنقەرە بە جددی مامەڵە لەگەڵ بیرۆكەی كۆبوونەوەیەك لەسەر سووریا لەگەڵ عەرەب و تورەكەكان و رۆژئاواییەكان لە مانگی كانوونی دووەم ناكات، وەزیری دەرەوەی فەرەنساش جەخت لە سەر ئەوە دەكاتەوە، وڵاتەكەی لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی جێگەی خۆی لە میانەی گفتوگۆ لەسەر هاوكارییەكان بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی سووریا بكاتەوە، كە بە نیسبەت توركیاوە ئەوە گرنگترین دۆسیە گرەوی لەسەر دەكات بۆ ئەوەی كۆمپانیاكانی پشكیان هەبێت.
لە چەند رۆژی رابردوو فەرەنسا شاندێكی رەوانەی سووریا كرد، كە لەچوار دیپلۆماتكار پێكهاتبوو لەگەڵ لەگەڵ نوێنەری دەسەڵاتی ئێستای سووریا گفتوگۆیان كرد. ئەركی ئەو شاندە دیپلۆماسییە سەردانی باڵیۆزخانەی فەرەنسا بوو كە لە ساڵی (2012)وە داخراوە، لەگەڵ كاركردن بۆ دووبارە كردنەوەی و رەچاوكردنی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ئێستا.
لە بەرانبەر ئەو هەنگاوەدا ئەردۆغان ستایشی ئەو هەنگاوەی فەرەنسای كرد، كە بە بەرژەوەندی دۆخی دەسەڵاتدارانی نوێ تەواو دەبێت، كە ئەنقەرە پاڵپشتیان دەكات، سەرۆكایەتی توركیا لە لاپەڕەی ئێكس نووسیوویەتی، ئەردۆغان بە ماكرۆنی راگەیاندووە، بە بڕیاری كردنەوەی باڵیۆزخانەكەتان لە سووریا ئاسوودەن.
جگە لەوەش فەرەنسا ئاڵاكەی لەسەر باڵیۆزخانەكەی لە دیمەشق دەشەكێتەوە، لە پاڵ ئەوەشدا هەریەك لە ئەڵمانیا و بەریتانیا شاندی خۆیان رەوانەی سووریا كردووە بۆ ئەوەی پەیوەندیان لەگەڵ دەسەڵاتی كاتی سووریا درووست بكات.
لە لایەكی دیكەوە دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا كە ئیسلامییەكان باڵادەستن هەوڵی دڵنیایی دەدەن بۆ ئەوەی ئاشتی لە سووریا بچەسپێنن، كە ماوەی (13) ساڵە شەڕی تێدایە.
فەرەنسا لەبەر هەندێك پەیوەندییەكانی بە سووریا بە لەبەرچاوگرتنی مێژوویی نایەوێت توركیا بە تەنیا رۆڵی هەبێت، لە لایەكی دیكەشەوە فەرەنسا بەردەوام كار لەسەر لە دانانی سنوورێك بۆ تمووحی فراوانخوازی ناوچەیی ئەنقەرە دەكات، پێشتریش لە لیبیا و یۆنان و قوبرس و ئازەربایجان دژ بە رۆڵی توركیا بوو، ئەوەش لە كاتێكدایە توركیا كار لەسەر رۆڵی داگیركاری فەرەنسا لە ئەفریقیا دەكات، پەیوەندیەكی بەهێزی لەگەڵ وڵاتانی مالی و نەیجەر درووست كردووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا لەسەرەتای ئەو هەفتەیە رایگەیاند، پێموایە توركیا زۆر زیرەكە، لە ئۆپراسیۆنێكدا دەستی بەسەر سووریا داگرت، بەبێ ئەوەی زیانی گیانی زۆری بەربكەوێت."
فەرەنسا هەوڵدەدات جەخت لەسەر ئەوە بكاتەوە، بە گشتی هاوپەیمانی كوردەكانە، بەتایبەتیش سووریا، ماكرۆن پێشنر شاندێكی لە هاوپەیمانی عەرەبی ــ كوردی بە سەركردایەتی هێزەكانی سووریای دیموكرات رەوانە كردووە.
ماكرۆن بەڵێنی داوە ئەو دەیان سەربازەی كە لە پاڵ هەسەدەن و هاوكاری دارایی بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوە و بەهێزكردنی خزمەتی گوزاری لەناوچەكانی ئیدارەی خۆسەری لە توركیا بەردەوام بێت.
لە مانگی ئابی (2022) نزیكەی (100) پەرلەمانتاری فەرەنسی سیاسەتی شەڕخوازانەی ئەردۆغانیان دژ بە توركیا لە باكووری سووریا سەركۆنە كرد و داوای دابینكردنی پاراستنی نێودەوڵەتیان بۆ كورد كرد.
پەرلەمانتارانی فەرەنسا لە راگەیێندراوەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، توركیا پێگەی خۆی لە هاوپەیمانی ناتۆ لە چوارچێوەی ململانێكان لە ئۆكراینا بەكاردەهێنێت، ئەوەش بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندی ناتۆیە بۆ هێرشكردنە سەر باكووری سووریا، پێویستە لەسەر وڵاتانی ئەوروپا پشت لەو هێرشانە نەكەن، داواش لە ئەندامانی یەكێتی ئەوروپا دەكەین گرەنتی پارێزگاری لە چالاكوان و گرووپە كوردییەكانی ئەوروپا بكەن.
سەرچاوە: عەرەبى لەندەنى
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment