ئایندەى پەیوەندییەکانى تورکیا لەگەڵ رووسیا و ئێران لەدواى کەوتنى دەسەڵاتى بەشار ئەسەد بەرەو كوێ؟
نوچە نێت
وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها
لەدواى کەوتنى دەسەڵاتى بەشار ئەسەد لە (2024/12/8) زۆربەى خوێندنەوە و شیکارییەکان لەسەر پەیوەندییەکانى ئەو لایەنانەیە کە دەستیان لە قەیرانەکانى سووریا وەردەدا چ پشتیوانى ئۆپۆزسیۆن بێت، یاخود پشتیوانى بەشار ئەسەد.
پەیمانگەى لێکۆڵینەوەى ئیتاڵیا پێیوایە کەوتنى دەسەڵاتى ئەسەد لە سووریا دواى زیاتر لە (50) ساڵ حکومى ئاگروئاسان، شکست بوو بۆ رووسیا و ئێران و لە بەرانبەردا سەرکەوتن بوو بۆ تورکیا.
لەسایەى بەرژەوەندییە جیاوازەکان لە سووریا و کەوتنى دەسەڵاتێکى خوێناوى ئەو پەیمانگە شیکارییەى ئیتاڵیا دەپرسێت، ئایا چى لە ئاسۆى پەیوەندییەکانى تورکیا و ئێران دەردەکەوێت بەشێوەیەکى گشتى گفتوگۆیە، یاخود بەریەکەوتنە؟
سەرکەوتنى تورکیا
ئەو پەیمانگە ئیتاڵییە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، رووسیا و ئێران دوو پاڵپشتى سەرەکى بەشار ئەسەدى لە کارلادراوبوون، ئەوەش لەپێناو پارێزگارى بوو لە بەرژەوەندییەکانیان لە سووریا.
هەژموونى رووسیا لە دیمەشق واتا بوونى رێڕەوێک لەسەر دەریاى سپى ناوەند وجگە لەوەش لەسەر دەریاى سوور، کە رەگەزى نەبووە لە جوگرافیاى رووسی، دەستوەردانى سووریا ئەو توانایەى بەخشییە کرملین کە ببێتە یاریکەرێکى یەکلاکەرەوە لە ناوچەیەک لە دەرەوەى ناوچەکانى دواى یەکێتى سۆڤیە، ئەوەش جۆرێکە لەو شکستەى کە لە ئەفغانستان تووشى بوو. سەرەڕاى ئەوەش سووریا دوو بنکەى رووسى تێدابوو، بنکەى حەمێمیمى ئاسمانى و بنکەى تەڕتووسى دەریایى.
بەرژەوەندییەکانى ئێران لە هەژموونى لە سووریا سەرچاوەى گرتبوو، پێویستى بە لەخۆگرتنى ئەمەریکا و ئیسرائیل لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست. هۆکارى شکستى رووسیا و ئێران لە سووریا بەهۆى ئەو دۆخە بوو، کە هێزەکانیان تووشى بووە، سەبارەت بە مۆسکۆ جەنگى ئۆکراینا کاریگەرى گەورەى لەسەر هەبوو. سەبارەت بە ئێرانیش لەو چەند مانگەى جەنگى ئیسرائیل دژ بە لوبنان کاریگەرى لەسەرى هەبوو.
ئەو پەیمانگە ئیتاڵییە ئاماژە بەوەش دەکات، کە رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەدواى کەوتنى دەسەڵاتى ئەسەد براوەى گەورەیە، ئامانجى وڵاتەکەى لاوازکردنى هێزەکانى سووریاى دیموکرات (هەسەدە)یە کە بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشى وڵاتەکەى دەزانێت، جگە لەوەش پرسێکى دیکەى گەرم سەبارەت بە ئەنقەرە هەبوو، ئەویش پەیوەست بوو بە پەنابەران، کە نزیکەى چوار ملیۆن پەنابەرى سوورى لە تورکیان.
لە پاڵ ئەوانە مەترسى پەیوەستە بە بەرزبوونەوەى هەڵاوسان، کە یەکێک بوو لە خاڵە گەرەمەکانى هەڵمەتى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى شارەوانییەکان لە مانگى ئادارى (2024)، بەڵام کەوتنى دەسەڵاتى ئەسەد بووە پاڵنەرى گەڕانەوەى بە زۆربەى سوورییەکان بۆ زێدى خۆیان.
ئەو پەیمانگە ئیتاڵییە دەڵێت، ئەردۆغان هیواخوازە سوورییەکان بە کۆمەڵ بگەڕینەوە وڵاتەکەیان، ئەوەیە کە بۆ پێشنیارى دەستوورێکى نوێ کە رێگە بە درێژکردنەوەى ماوەى کاندیدبوونى بدات سووى لێوەردەگرێت.
بەرژەوەندى دژ بە یەک
ئەو ململانێیە لە سووریا گۆڕەپانى جەنگێکە لەنێوان ئێران و تورکیا وەک دوو هێزى ناوچەیى، لەدواى سەرکەوتنى پارتى دادوگەشەپێدان لە (2003) لێک نزیکبوونەوە، لەکاتى هەوڵى کودەتا شکستخواردووەکەى (2016) ئێران پاڵپشتى گەورەى بۆ ئەردۆغان نیشان دا.
ئێستاش سەرەڕاى بەرکەوتنى بەرژەوەندییەکانیان لە سوویا، بەڵام کەناڵەکانى گفتوگۆ تا ئێستا بەهۆى دانوستاندنەکانى ئەستانە کراوەیە، کە زنجیرەیەک گفتوگۆى ئاشتى بوو لە (2017) لەنێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن بە چاودێرى رووسیا و تورکیا و ئێران دەستى پێکرد، کە وەزیرانى هەر سێ وڵات لە پایتەختى کازاخستان بۆ گفتوگۆ لەسەر چارەسەرى ململانێى سووریا بەڕێوە دەچوو.
ئەو پەیمانگە ئیتاڵیییە پێیوایە بۆچوونى بەهێز ئەوەیە ئەو سێ وڵاتە بایەخ بە پارێزگارى پەیوەندییەکى باش و گفتوگۆى لەنێوانیان دەدەن، سەرەڕاى جیاوازى بەرژەوەندییان لە سووریا.
ئەوەى مایەى ئاوڕلێدانەوەیە ئەردۆغان دەرفەت دەداتە رووسیا و ئێران لە سووریا پارێزگارى لە بەرژەوەندییەکانیان بکەن، بەو مەرجەى زیان بەر بەرژەوەندییەکانى نەکەوێت.
بۆ نموونە رێگە بە رووسیا دەدات بنکەکان لەسەر خاکى سووریا بەکار بهێنێت، سەرەڕاى ئەوەى کە وەک ناوەندێکى لۆجستییە بەرەو ئەفریقیا لەو قۆناغە. سەرەڕای ئەوەش چەندین پڕۆژەی ئابووری ئەنقەرە و مۆسكۆ پێكەوە دەبەستێتەوە، لەوانەش پڕۆژەی هێڵی گازی سرووشتی "تورك ستریسم" كە لە رووسیاوە دێت بۆ توركیا.
لێدوانەكانی ئەم دواییەی سەرۆكی توركیا لەبارەی پووتین ئەگەری ئەوەی هەیە رووداوەكان بە ئاراستەكی دیكە بڕوات.سەرۆكی توركیا لە دیدارێكدا لەگەڵ كۆمەڵێك گەنجی شاری غازی ئەعنتاب، رایگەیاند، خۆی و سەرۆكی رووسیا لە ناو سەركردەكانی جیهان خاوەنی ئەزوونێكی فراوانی سیاسین.
سەبارەت بە سەركردەكان لە جیهان ئەردۆغان گوتی، جگە لەمن پووتینی بەرێز كەس نەماوە، من ئەوە (22) ساڵە لە ژیانی سیاسیم، پووتنیش هەمان ژمارەی ساڵە لە سیاسەت دایە.
گفتوگۆی بەردەوام
ئەو پەیمانگە ئیتاڵییە روونی دەكاتەوە، كە لە دەستدانی سووریا واتا لەدەستدانی بەستنەوەی لۆجستی بە خاكی فەڵەستین و لوبنان، بۆیە ئێستا كار لەسەر دووبارە دیزانیكردنەوەی ستراتیژیی ناوچەیی دەكرێت.
سەبارەت بە ململانێكانیش پرسیاری ئەوە دەكات، ئایا ئێران لەگەڵ توركیا دەچێتە ململانێوە، یاخود دانوستاندن دەكات بۆ ئەوەی رووبەڕێكی تایبەت بەخۆی لەو دۆخە نوێیە هەبێت؟
بەگوێرەی ئەو راپۆرتە شیكارییە كێشەی سووریا تێدەپەڕێندرێت، بەتایبەت ئێران ترسی ئەوەی هەیە توركیا لە عێراق و قەوقازیش دەورەی بدات، هەڵوێستیان بەرانبەر ئیسرائیل و نەبوونی خواستی تاران بۆ كردنەوەی بەرەیەكی دیكەی ململانێ كاریگەریان لەسەر پەیوەندییەكانی داهاتوو دەبێت.
سەرەڕای سەركۆنەكردنی هێرشەكان توركیا هەڵوێستێكی ناڕوونی بەرانبەر ئیسرائیل هەیە، هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا مایەی دڵەڕاوێكی ئێرانە.سەرەڕای ئەوەش كۆماری ئێسلامیی ئێران پێی وایە ئێستا هێزی پێویست و بەرچاوڕوونی نییە بۆ چوونە ناو ململانێیەكی نوێ، ئەگەری بەهێزیش ئەوەیە ئەو كارە كاتی پێویست بێت تاوەكوو ستراتیژی خۆی لەو ناوچەیە دادەڕێژێتەوە.
ئێران سوود لە پارێزگاری لە پاراستنی پێگەی رووسیا لە سووریا وەدەگرێت، لەبەر هاوبەشیان، بۆ ئەوەش چاوەڕوان و چاودێری دۆخی سووریای نوێ دەكات، كە تاوەكوو بزانێت چی روودەدات. لەبەرانبەردا توركیا ئێستا سەرقاڵی بەهێزكردنی هەڵوێستی خۆیەتی، مۆسكۆش هەوڵی دۆزینەوەی رووبەڕێكی تایبەت بەخۆی دەدات.
پوختەی راپۆرتەكە ئەوەیە رووسیا و توركیا توانیان هەیە هاوكاری تاران بكەن تاوەكوو لەو گۆشەگیرییە ئابوورییەی دەرچێت، ئەوەش هۆكارێكە بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆی ئاستانە كە زۆر بە زەمەت دامەزرا.
سەرچاوە: ماڵپەڕی ئیستقلال
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment