تورکیا پڕۆژە بۆ ئاوەدان کردنەوەى سووریا ئامادە دەکات
نوچە نێت
وەرگێڕانی: هیوا جاسم محەممەد
دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، حکومەتی تورکیا لە هەشتی کانوونی دووەمەوە دەستیکرد بە پلاندانان بۆ بەشداریکردن لە ئاوەدانکردنەوەی سوریا.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی تورکیا بڵاوى کردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕێنمایی داوەتە وەزیرەکان بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە ئاوەدانکردنەوەی سوریا.
لەو چوارچێوەیەشدا هەر وەزارەتێک لە بوارەکەی خۆیدا كاردەکات بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی دامودەزگا و ڕێکخراوە گشتییەکان لە وڵاتدا.
ئەمانە دیارترین ئەو پڕۆژانەن کە پێشبینی دەکرێت تورکیە لە سوریا جێبەجێی بکات:
ئاماژەی بەوەشکردووە، “چاوەڕوان دەکرێت نووسینگە بۆ وەزارەتی کۆچبەران بکاتەوە لە باڵیۆزخانەی ئەنقەرە لە دیمەشق و کۆنسوڵخانەکەی لە حەلەب، کە ئەرکی هاوبەشکردنی تۆمار و زانیاری ناسنامە و بەڵگەنامە فەرمییەکانی دیکەی سورییەکان لە تورکیا دەبێت لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکان لە سوریا، ئەگەر پێویست بکات .”
دوای دامەزراندنی وەزارەتی ناوخۆ لە سوریا، "پشتیوانی بۆ پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک تۆماری مەدەنی، ئاسایش، و چاپکردنی پاسپۆرت دابین دەکرێت، هەروەها پاڵپشتی لە بوارەکانی وەک ئامێری تەکنیکی و ئاڵوگۆڕی زانیاری".
لەگەڵ گەڕانەوەی ئاوارەکانى سووریا بۆ وڵاتەکەیان، وەزارەتی ناوخۆ دەست پێدەکات، لە سەرەتای كانوونی يەکەمەوە ڕێگە بە کەسێک دەدات لە هەر خێزانێک لە ماوەی شەش مانگدا سێ جار سەردانی سوریا بکات.
هەروەها لە کۆی شەش دەروازەی سنووری دوو دەروازەی سنووری بۆ دەرچوون و هاتنە ژوورەوەی سوورییەکان دیاری دەکرێن بە مەبەستی دڵنیابوون لە گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەیان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و ڕێک و پێک.
لە کاتی جێهێشتنی تورکیا، وە ئەگەر سورییەکە بیەوێت خشڵ و زێڕی بەنرخ و كەلوپەلی بەنرخ كە بەهاكەی زیاتر لە (15) هەزار دۆلار لەگەڵ خۆیدا بیبات کە ئامانجی بازرگانییكردن نەبێت، ئەوا پێویست ناکات بیسەلمێنێت کە ئەم خشڵانە لە کاتی چوونە ناو تورکیادا هەبووە یان لە ناوخۆی توركیا كڕیوێتی تا 31ی کانوونی دووەمی 2025.
گواستنەوە
وەزارەتی گواستنەوە کاردەکات بۆ بوژاندنەوەی فڕۆکەخانەی دیمەشق، هەروەها نۆژەنکردنەوەی هێڵی ئاسنین و نۆژەنکردنەوەی پردەکان و نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکانی هەردوو ڕێگەی ستراتیژی M4 و M5.
وەزارەتەکە كێشە و کەموکوڕیەکان لە بواری پەیوەندییەکان دەستنیشان دەکات و پاڵپشتی و ڕێنمایی پێشکەش دەکات بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان لەو بوارەدا، ئەمە جگە لە کارکردن بۆ زیندووکردنەوەی بەندەرەکان، و پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ سوریا لە چوارچێوەی چاپکردنی دراوی خۆیدا.
بەرگریی
وەزارەتی بەرگریی بەنیازە "پشتیوانی پێویست سەبارەت بە مەشقی سەربازی و هاوکاری لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا پێشکەش بکات ئەگەر داوای لێکرا".
هەروەها تورکیە هاوکاری ئیدارەی نوێ لە سوریا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکات.
خوێندن
پێشبینی دەکرێت وەزارەتی پەروەردەی تورکیا بە هاوکاری لەگەڵ ئەنجوومەنە ناوخۆییەکان لە باکووری سوریا بەردەوام بێت لە کارکردن لەسەر جێبەجێکردنی چالاکییە پەروەردەییەکان و دڵنیابوون لە دەستڕاگەیشتن بە خوێندن لەلایەن خوێندکارانەوە.
وەزارەتەکە بەشداری دەکات لە نوێکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن بەگوێرەی پێشکەوتنە زانستی و تەکنەلۆژییەکان و پێداویستییەکانی قوتابیان و خواستەکانی گەلی سوریا و ئامادەکردنی کتێبی نوێی خوێندن و پەرەپێدانی خوێندنی پیشەیی و کردنەوەی قوتابخانەی پیشەیی.
کلتووى و گەشتیاریی
بڕیارە دەزگای هاوکاری و هەماهەنگی تورکیا (تیکا) پاڵپشتی هەوڵەکانی نۆژەنکردنەوەی ئەو وڵاتە بکات، کە لە گۆڕستانی مزگەوتی ئیبن عەرەبی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا دەستپێدەکات.
تەندروستیی
پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ ئاوەدانکردنەوەی سیستمی تەندروستی و نۆژەنکردنەوەی کەرەستەی پزیشکی و دەرمان لەم چوارچێوەیەدا، لە بارەگای مانگی سووری عەرەبی سوریا لە دیمەشقی پایتەخت کرایەوە.
وزە
وەزارەتى وزە و سامانە سرووشتییەکانىش بەدواداچوون بۆ ژێرخانى وزە و کارەباى سوریا دەکات و کار لەسەر پەرپێدانی کارەبا دەکات.
سەرچاوە: سکاى نیوز عەرەبى
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment