پەرلەمانتارێکی هوداپار: هیوادارین بەکارهێنانى چەک کۆتایى بێت
نوچە نێت
ئەمڕۆ سێشەممە (31/كانوونى يەکەم/2024) سەرکان رامانڵی، پەرلەمانتار و گوتەبێژی هوداپار لەبارەی دیداری شاندی دەم پارتی و عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە رووداوى راگەیاند، پێویست ناکات شەڕ و پێکدادان بکەوێتە نێوان میللەتی تورکیاوە و خاک خوێناوی ببێت. لە پەرلەمان بە رازیکردنی گەل و بە رێگای یاسایی دەتوانین ئەو ماف و ئازادییانە بپارێزین و بەدەستیان بێنین."
ئەو پەرلەمانتارەی هوداپار ئاماژەی بەوەکرد، "خاکی کورد خوێناوی بووە، گوندەکانمان وێران بوون. لەبەر ئەم شەڕ و پێکدادانانە زۆرترین زیان بە گەلی کورد گەیشتووە".
رامانڵی جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، کە دەمانەوێت ئەم شەڕ و پێکدادانانە بوەستن و خەباتی ئێمە و سیاسەتەکەمان بە رێگایەکی یاسایی بەردەوام بێت تاوەکو ئێمەش بگەینە ماف و ئازادییەکانمان.
بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە، پێیوایە کە دوای دامەزراندنی دەوڵەتی تورکیا، "بیرکردنەوەی جەهەپە؛ کورد و خەڵکی دینداری کردە دوژمنی خۆی. خەڵکی دینداریش خەباتی خۆیان کرد، سیاسەتی خۆیان بەڕێوەبرد، پارتەکانیان داخران و بەڕێوەبەرەکانیشیان دەستگیرکران، بەڵام لە سیاسەت نەکشانەوە و چەکیان هەڵنەگرت".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment