ئەردۆغان: پەکەکە رێگەى سێیەمى لەبەردەم نییە.  تورکیە

نوچە نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا هەڕەشە لە پەکەکە دەکات و دەڵێت، "بە زووترین کات وڵاتەکەمان لە بەڵای رزگار دەکەین و بۆ ئەمەش بەئیرادەین، ڕێگەی سێیەم لەبەردەم پەکەکە نییە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (پێنجی کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، رەجەب تەین ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە هەشەمین کۆنگرەی یاسایی پارتەکەی لە سامسون رایگەیاند، "سەردەمی چەک کۆتایی هاتووە و وڵاتەکەمان لە بەڵای شەڕ بە ئیرادەوە رزگار دەکەین و بەهەموو توانامانەوە رێگەی بەردەم ئەم ڕێکخراوانە تەسک دەکەینەوە."
لەکاتێکدا دەسەڵاتدارانی تورکیا هەوڵی دەستپێکردنەوەی چارەسەرێکی ئاشتی دەدەن لەگەڵ لایەنە کوردییەکانی تورکیا و سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت، "ئەوانەی لەکاتی هەڵبژاردنەکان رەخنە لە ئێمە دەگرن هیچیان لەسەر ئێمە نییە و رەخنە لە هاوپەیمانی گەڵ دەگرن، چونکە بەدڵنیاییەوە برایەتی لە تورکیا سەردەکەوێت، چالەکان بە برایەتی پردەکەینەوە."
هەروەها ئەردۆغان هەڕەشە لە پەکەکە دەکات و رایدەگەیەنێت کە هیچ چارەیەکیان نەماوە و دەشڵێت، "نزیکەی (40) ساڵە ئەم بەڵایە بەڕۆکی وڵاتەکەمانی گرتووە و ڕێگەی سێیەم لەبەردەم پەکەکە نییە، یان چەک دەنێژن یان بە چەکەکانیان دەیاننێژین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین