یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ى زه‌ریف له‌سه‌ر تۆماره‌ ده‌نگییه‌كه‌ى ئێران

نوچه‌نێت

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران وەک یەکەم کاردانەوەی دوای بڵاوبوونەوەی فایلی دیمانەکەی لەگەڵ سه‌عید لەیلاز، کە دەنگدانەوەی زۆری بەدواوە بووە، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "ئیلنا" بڵاوی کردەوە، محەمەد جواد زەریف لەو کۆرتە ڤیدۆیەدا کە لە ئیسنتاگرام دایناوە، دەڵێت، "لەو بڕوایەدام بۆ مێژوو کار مەکەن، چونکە بۆ مێژوو دەڵێم. زۆر نیگەرانی مێژوو مەبن. نیگەرانی خودا و گەل بن".

دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى تۆمارێكى ده‌نگى محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، كاردانه‌وه‌یه‌كى زۆر له‌ ناوخۆى ئێران و ده‌ره‌وه‌ دروست بووه‌، له‌ به‌شێكى تۆماره‌ ده‌نگییه‌كه‌ زه‌ریف باس له‌ كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانى سوپاى پاسداران به‌سه‌ر سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ و دیپلۆماسیه‌تى ئێران ده‌كات.
 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین