قەتەر: پلانمان نییە گاز بە رێگەی سووریا و توركیا رەوانەی ئەوروپا بكەین
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (هەشتی كانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (میدل ئیست نیوز) بڵاوی كردوە، سەبارەت بونیادنانی هێڵی گاز بۆ سووریا توركیا لەوێوە بۆ ئەوروپا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، ئەو ئەگەرانەی لە دەزگاراگەیاندنەكان لەسەر هێڵی گاز جگە لە پێشبینی راگەیاندن هیچی دیكە نییە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی ماجید باسی لەوە كرد قەتەر ئامادەیە هاوكاری مرۆیی و تەكنیكی سووریا بكات، وەك ئەو هاوكاریانەی ئێستا بۆ فڕۆكەخانەی دیمەشقی نێودەوڵەتی.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئاماژە بەوەش دەكات، گفتوگۆ لەسەر هەموو هاوكارییە مرۆییەكان دەكەین بۆ دووبارە بونیادنانەوەی ژێرخانی سووریا، لەسەر ئاستی ئابووریش پەیوەست بە رەوانكردنی گازی سرووشتی ناتوانم هیچ شتێك لەو بارەوە بڵێم.
لەدوای كەوتنی رژێمی بەشار ئەلوب ئەرسەلان بەیرەقدار، وەزیری سەرچاوەكانی وزەی توركیا، لەگەڵ سەقامگیری سیاسی لە سووریا پڕۆژەی هێڵی قەتەر ــ توركیا بەناو خاكی سووریا دەست پێدەكاتەوە، ئەوەش هیوایەك بۆ تەواوكاری ناوچەیی كەرتی وزە دەگێڕێتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment