یەکێتیی ئەورووپا ئاستی بەكارهێنانی گازی ڕووسیا بەرز دەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرچاوە ئاگادارە جیاوازەکان ئاشکرا دەکەن، "لە دوو هەفتەی یەکەمی ئەمساڵدا، هاوردەکردنی گازی سروشتی شل لەلایەن یەکێتیی ئەوروپا لە ڕووسیاوە بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە".

ڕۆژی شەممە (18/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، لە (15) رۆژی یەکەمی ئەمساڵدا، وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا (837) هەزار و (300) تەن گازی زۆر ساردیان لە ڕووسیا کڕیوە، کە بەرزترین ئاستی مێژووی تۆمارکراوە، لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا (760) هەزار و (100) تەن تۆمارکراوە.

ئەگەرچی ئۆکراینا لە کۆتایی (2024) گرێبەستی گواستنەوەی پێنج ساڵەی لەگەڵ گازپرۆم ڕەتکردەوە، وڵاتانی ئەندامی وەک ڕۆمانیا، پۆڵەندا، هەنگاریا، سلۆڤاکیا، نەمسا، ئیتاڵیا و مۆڵدۆڤا لە گواستنەوەی گازی سروشتی لە رووسیاوە دوورخستەوە، بەڵام دەبینین هێشتا وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بەکارهێنەری سەرەکی گازی سروشتی ڕووسیان. 

لە لایەکی ترەوە هەناردەکردنی گازی بۆڕی ڕووسیا بەهۆی جەنگی ئۆکراینا و تێکدانی بۆرییەکانی نۆرد ستریم لە ئەیلولی (2022) بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کرد. لەگەڵ ئەوەشدا، وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا بەردەوامن لە هاوردەکردنی بڕێکی پێوانەیی گازی سروشتی لەو وڵاتە، چونکە سووتەمەنی سارد تەنها بەشێکی بووەتە ئامانجی دوایین سزاکانی یەکێتیی ئەوروپا.

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا، یەکێتیی ئەوروپا بۆ یەکەمجار گازی سروشتی شلکراوی ڕووسیای کردە ئامانج و ئۆپراسیۆنەکانی بارکردنەوە و گواستنەوەی کەشتی بۆ کەشتی بۆ کەنار قەدەغە کرد بە مەبەستی دووبارە هەناردەکردنەوە بۆ وڵاتانی سێیەم لە ڕێگەی یەکێتیی ئەوروپاوە.

یەکێتیی ئەوروپا پابەند بووە بە کەمکردنەوەی پشتبەستن بە سەرچاوەکانی وزەی ڕووسیا، بەڵام بەردەوامە لە کڕینی گازی سروشتی لەو وڵاتە. بەگوێرەی ئامارەکانی کپلەر، قەبارەی گازی سارد کە یەکێتیی ئەوروپا کڕیویەتی لە مانگی حوزەیرانی (2024) دا (15٪) ی کۆی هاوردەکردنی سووتەمەنی پێکهێناوە.

لە نیوەی یەکەمی ساڵی رابردوودا، ڕووسیا دووەم گەورەترین دابینکەری گازی سروشتی بۆ کیشوەری ئەوروپا بووە دوای ئەمەریکا، بەگوێرەی داتاکانی پەیمانگای ئابووری وزە و شیکاری دارایی ئاشکرای دەکەن، ڕووسیا ڕێژەی (21٪)ی گازی سروشتی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپای دابین کردووە.

مانگی ڕابردوو ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، "مۆسکۆ پلانی هەیە پشکی خۆی لە بازاڕی گازی سروشتی جیهانی زیاد بکات، سووتەمەنی یەکێکە لە بەرهەمە داواکراوەکانی وزە لە جیهاندا".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین