ترەمپ سیاسەتێكی ئابووری جیاواز لە ئەمەریکا پەیڕەو دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

چاوەڕوان دەکرێت تیمی ئابووریی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا بە خێرایی سیاسەتەکان جێبەجێ بکات، ئەمیش بریتییە لە، "پەیەوکردنی ئەمەریکا پێش هەموو شتێک".

ڕۆژی شەممە (18/کانوونی دووەم/2025) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، ساڵی ڕابردوو لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا، دۆناڵد ترەمپ باسی لە سیاسەتیی ئابووری دەکرد، بەڵێنی دا، "هەڵئاوسان کەمبکاتەوە، باجی گومرگی زیاتر بەسەر وڵاتاندا بسەپێنێت و باج لەسەر دەوڵەمەندەکان کەم بکاتەوە. دوای سەرکەوتنی ترەمپ ئەندامانی کابینەکەی دەستنیشان کرد و پلانە ئابوورییەکانی خستەڕوو.

ترەمپ ملیاردێر سکۆت بێسێنتی کاندید کرد بۆ سەرۆکایەتیی وەزارەتی خەزێنە، کە لەلایەن بازاڕەکانی ئەمریکاوە پێشوازیەکی باشی لێکرا. ترەمپ گوتی، "بێسێنت سەرکردایەتی سەردەمی زێڕینی ئەمەریکا دەکات، پشتیوانی لە سیاسەتەکانی دەکات بۆ باشترکردنی کێبڕکێ، نەهێشتنی ناهاوسەنگیی بازرگانی و بنیاتنانی ئابوورییەک کە ئەولەویەتی گەشەکردن بێت".

میدیاکانی ئەمەریکا دەڵێن، "بێسێنت ئامۆژگاری ترەمپ دەکات پلانی "3-3-3" پەیڕەو بکات کە بریتییە لە کەمکردنەوەی رێژەی کورتهێنانی بودجە بۆ بەرهەمی ناوخۆیی بۆ (3٪) تا (2028) و بەرزکردنەوەی گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ (3٪) لە رێگەی لابردنی یاسا و زیادکردنی بەرهەمهێنانی وزە بۆ (3) ملیۆن بەرمیل نەوت".

بێسێنت بە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی گوت، "پێشینەی کارەکانی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی ترەمپ دەبێت بۆ کەمکردنەوەی باج کە بریتین لە کەمکردنەوەی باجی ترەمپ بۆ ماوەی یەکەم خولی هەمیشەیی، لابردنی باج لەسەر بەخشیش و سوودەکانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی، لە ڕێگەی سیاسەتی رێکخستن، کەمکردنەوەی باج و لابردنی یاسای بەرهەمهێنانی وزە گەشە دەکات".

لە لایەکی ترەوە ترەمپ ملیاردێر هاوارد لوتنیک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای خزمەتگوزاری دارایی کانتۆر فیتزجێراڵدی بۆ وەزیری بازرگانی دەستنیشان کرد وەک یەکێک لە پشتیوانە سەرەکییەکانی سەرمایەی کریپتو و باجی گومرگی لەسەر کاڵای بیانی.

هەروەها سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا کریس رایت، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای لیبرتی ئینێرجی بۆ سەرۆکایەتی ئاژانسی وزەی لە ئیدارەکەیدا کاندید کرد و ڕایگەیاند، "ئەو لە بوارەکانی وزەی ئەتۆمی، خۆر، وزەی گەرمی زەوی. هەروەها نەوت و گاز کاری کردووە. رایت لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا کۆمەکی زۆری بەخشییە ترەمپ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین