رووسيا رێژه‌ى هاورده‌كردنى ته‌ماته‌ى له توركيا زيادكرد
نوچەنێت
پێنج شه‌ممه (20/ته‌ممووز/2023) ماڵپه‌رى (t24) بڵاويكرده‌وه، وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى توركيا رايگه‌ياند، ئه‌مرۆ وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى رووسيا فه‌رمانى زيادكردنى هاورده‌كردنى ته‌ماته‌ى بۆ وڵاته‌كه‌ى په‌سه‌ند كرد، رێژه‌كه له (150) هه‌زار تۆن زيادكرا بۆ (500) هه‌زارتۆن له‌ساڵێكدا، ئه‌مه‌ش به‌هۆى كه‌مى به‌رهه‌مى ته‌ماته له رووسيا ئه‌م برياره دراوه.
بەگوێرەی ئامارەكان له مانگى نيسانى ساڵى رابردوو، رووسيا هاورده‌كردنى ته‌ماته‌ى له توركيا بۆ (350) هه‌زار تۆن زياد كردبوو، به‌ڵام ئه‌م ساڵ به‌هۆى كه‌مى ئه‌م به‌رهه‌مه لە وڵاتەكەیان رێژه‌كه‌يان بۆ (500) هه‌زارتۆن بەرزكردەوە، و جگه له وڵاتى رووسيا له چه‌ند وڵاتێكى تريش قه‌يرانى كه‌مى ته‌ماته دروست بووه.
پێشتر رووسیا بە شێوەیەكی بەرچاو پشتی بە هاوردەی تەماتە لە توركیا بەستووە، لە (2015) لە كاتی خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی رووسی لە سنوورەكانی توركیا ــ سووریا، حكومەتی مۆسكۆ هاوردەی تەماتە و بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی لە توركیاوە راگرت، ئەوەش گورزێكی گەورەی رووسیا بە توركیا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment