توركیا رووبەڕووی هەڵاوسانی ئابووری دەبێتەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ هەینی (28/تەمووز/ 2023) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە بەگوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی فەرمی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان هەریەك لە ئیمرە سینار و تەها جكمەك و مستەفا دۆمانی جێگری سەرۆكی بانكی ناوەندی لە پۆستەكان دوورخستەوە، لە بەرانبەردا هەریەك عوسمان جەودەت ئاكجای و فاتیح كاراهان و خەدیجە كراهانی وەك جێگری حەفیزە ئەركان، سەرۆكی بانكی ناوەندی دەستنیشان كرد.
پێشتر فاتیح ركاراهان چەندین پۆستی لە بانكی یەدەگی فیدراڵی لە نیورك هەبوو، لە ماوەی رابردووش وەك پسپۆڕێكی باڵا لە كۆمپانیای ئامازۆن كاری كردووە.
سەبارەت بە ئاكجای ئەویش پێشتر وەك پسپۆڕی ئابووری لە بانكی (یابی كریدی) كاری كردووە، هەروەها خەدیجە كاراهان، كەسایەتیەكی ئەكادیمی و راوێژكارێكی دیاری ئابووری ئەردۆغان بووە.
ئەو هەنگاوەی حكومەتی نوێی توركیا لەدوای پێچەوانەبوونەوەی ئاڕاستی بانكی ناوەندی و توندكردنی سیاسەتی دراوە بە قەبارەی (900) خاڵ لەسەر بنەمای دوو مانگی رابردووەوە دێت، كە لەدوای ساڵانێكی زۆر لە دابەزاندنی نرخی سوو و بەرزبوونەوەی تێچی بژێوی رۆژانەوە دێت، بڕیاری دا رێژەی سوو لە بانكەكان بەرزبكاتەوە.
دوێنێ پێنجشەممە بانكی ناوەندی پێشبینی كرد لەكۆتایی ئەمساڵ رێژەی هەڵاوسان بگات بە لە (58%)، هەروەك جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە، بەردەوام دەبین لە توندكردنی سیاسەتی نەختینە، ئەوەش لە كاتێدابوو لە مانگی رابردوو رێژەی هەڵاوسان لەسەر بنەمای ساڵانە بۆ لە (38.2%) دابەزی.
لە كابینەی نوێی حكومەتی توركیا سەرۆك كۆماری توركیا محەمەد شیمشەكی وەك وەزیری دارایی و حەفیزە ئەركانی وەك سەرۆكی بانكی ناوەندی دیاریكردی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment