ئەردۆغان بۆ پەکەکە: گوێ لە بانگەوازەکەی سەرکردەکەتان بگرن تورکیە

نوچە نێت

سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ یەکەمین جار لەدوای بانگەوازەکەی سەرۆکی مەهەپە ناوی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی بە سەرکردە ناوبرد و گوتی، "ئەگەر پەکەکە گوێ لە بانگەوازی سەرکردەکەیان بگرن و ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات لە درێژکردنەوەی سیاسەتەکەی ئەوەی پێویست بێت بیکات، ئەوکات هەموو تورکیا براوە دەبێت."

ئەمڕۆ یەکشەممە (19/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (گەل) بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گۆنگرەی ئاسایی پارتەکەی لە مێرسین لەدوای بانگەوازی دەوڵەت باخچەلی بۆ یەکەمین جار  راستەوخۆ باسی لە بانگەوازەکەی ئۆجەلان بۆ پەکەکە کردوو ناوی بە سەرکردەی رێکخراوی پەکەکە ناوبرد.

ئەردۆغان لە لێدوانەکەیدا باسی ئەو داوایەی ئۆجەلان کرد گوتی، "ئەگەر هاتوو پەکەکە بانگەوازی سەرکردەکەیانی قەبوڵ نەکرد ئەو کات ئۆپراسیۆن و بەرەنگاربوونەوەمان دژی تیرۆر بەردەوام دەبێت وەک چۆن لەرابردوو سەرکەتووبووین لە ئەنجامدانی."

سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەش كرد، "ئەو پێشهاتانەی بەرێز باخچەلی وەک هاوپەیمانی گەل دەستیپێکردووە لە پرۆسەیەکی نوێدا لە قۆناغی کۆتاییە، ئەگەر هاتوو پەکەکە گوێ لە سەرکردەکەیان بگرن و ئەرکەکانی  خۆیان جێبەجێ بکەن و ئەوەی پێویست بێت بۆ درێژکردنەوەی سیاسیەکەی ئەنجامی بدات، ئەوکات هەموو تورکیا براوە دەبێت کەپێکهاتووە لە (81) پارێزگا و (85) ملیۆن کەس."

هەروەك ئەردۆغان جەختی لەوەش کردەوە، "ئێستا کاتی ئەوەیە خەونی نوێ ببینین و پرۆژە و شتی نوێ بڵێین و هەنگاوی نوێ بنێین، ئێمە لەگەڵ کورد و عەرەب  بەیەکەوە دەمانەوێت سەربکەوین و ئاشتی و سەقامگیری و ئارامی و خۆشگوزەرانیمان دەوێت و بەیەکەوە سەرکەوین و گەشەبکەین. دەرگای دڵمان کراوەیە بۆ ئەوانەی لە ڕێگاکە لەگەڵمان بەردەوامن ."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین