توركیا چی لە سووریای نوێ دەوێت؟
نوچە نێت
وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها
لەدوای روخاندنی بەشار ئەسەد، لایەن ئۆپۆزسیۆنی چەكدارەوە، توركیا بۆتە خاوەنی هەژمووێكی گەورەی دیپلۆماسی، هەوڵ دەدات دەرفەتەكان بقۆزێتەوە.
توركیا ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆیە، ئێستا لە دۆخێكدایە كاریگەری گەورەی دیپلۆماسی و ئابووریی و سەربازیی لەسەر سووریای دراوسێی هەیە، پرسیارەكە ئەوە توركیا چۆن بیر لە بەكارهێنانی هەژموونی لەو وڵاتە دەكاتەوە.
بۆچی توركیا گرنگە؟
توركیا بە درێژایی (911) كیلۆمەتر سنوری هاوبەشی لەگەڵ سووریا هەیە، پاڵپشتێكی سەرەكی ئۆپۆزسیۆنی چەكدار بوو، بەتایبەت سوپای سووریای ئازاد، راپەڕینی سووریا دژ بە بەشار ئەسەد (13) ساڵی خایەند، ئەنقەرە هەموو پەیوەندییەكی دیپلۆماسی لەگەڵ دیمەشق پچڕاند.
ئەنقەرە پێشوازی لە زۆرترین ئاوارەی سووری كرد، كە لە ترسی شەڕی ناوخۆ ئەو وڵاتەیان بەجێهێشت بوو، كە ژمارەیان نزیكەی سێ ملیۆن كەس دەبوو، توركیا دەوروازەی سەرەكی چوونی هاوكاری بوو بۆ سووریا.
لە (2016) توركیا لەگەڵ هاوپەیمانە سوورییەكانی چەند ئۆپراسیۆنێكی سەربازیی لەسەر سنوورەكان دژ هێزە كوردییەكان لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام داوە. ئێستاش ئیدارەی نوێی سووریا پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ ئەنقەرە هەیە.
توركیا چی دەوێت؟
بە پشبتبەستن بە پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ سەركردایەتی نوێی سووریا، توركیا دەیەوێت سوود لە پەیوەندی بازرگانی و هەماهەنگی لە بواری ئاوەدانكردنەوە و وزە و بەرگری وەربگرێت.
رووخاندنی بەشار ئەسەد دەرفەتێكی داوە بە ئەنقەرە هەوڵی كۆتاییهێنان بە یەكینەكانی پاراستنی گەلی كورد بدات، چونكە بە بەشێك لە پارتی كرێكارانیان دەزانێت، كە لە ساڵی (1984) بەردەوامن لە شەڕی چەكداری.
یەكینەكانی پاراستنی گەل كە هێزەكانی سووریای دیموركات "هەسەدە"ـ سەركردایەتیان دەكات، هاوبەشی سەرەكی ئەمەریكان لە جەنگ لە دژ بە رێكخراوی تیرۆرستی داعش، كە رووبەرێكی فراوانی باكووری رۆژهەڵاتی سووریایان لەژێر دەستە.
پاڵپشتی درێژخایەنی واشنتن بۆ گرووپە كوردییەكان سەرچاوەی ئاڵۆزییەكانی نێوان توركیا و ئەمەریكایە، بەڵام هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا پێیوایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی نوێی ئەمەریكا ئاراستەیەكی جیاواز دەگرێتەبەر.
سەرۆكی نوێی ئەمەریكا پلانی خۆی ئاشكرا نەكردووە، بەڵام گوتوویەتی، لەو بڕوایەدام كە توركیا كلیلی رووداوەكانە لە سووریا، لای خۆشییەوە ئەحمەد شەرع، سەرۆكی ئیدارەی نوێی سووریا راگەیاندووە، كە نایەوێت سووریا ببێتە شوێنی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ هێرش كردنە سەر توركیا.
لەدوای ئەوەی سەرەتای مانگی (12)ی ساڵی رابردوو ئۆپۆزسیۆنی سووریا دیمەشقی كۆنتڕۆڵ كرد، شەڕوپێكدادان هەڵگیرسا لەنێوان هێزە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا و هێزە كوردییەكانی باكووری رۆژهەڵاتی سووریا.
سەبارەت بە داواكارییەكانی هێزەكانی سووریای دیموكرات نەرمیان نواندووە، مانگی رابردوو ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی كردەوە، ئەگەر توركیا ئاگربەست راگەیێنێت، چەكدارە بیانییەكان ئەوانەشی كە سەر بە پارتی رێكارانن سووریا جێدەهێڵن، چەندین گفتوگۆی چڕیش هەیە بۆ كۆتاییهێنان بە ململانێكان لەو ناوچەیە.
توركیا چی دەڵێت و چی دەكات؟
دوای چەند رۆژێك لە لادانی بەشار ئەسەد لەسەر دەسەڵات، ئیبراهیم كاڵن، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا، سەردانی دیمەشقی كرد، دواتریش هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە یەكەم وەزیری دەرەوە بوو سەردانی دیمەشقی كرد، جگە لەوەش وەك یەكەم وڵات ئەنقەرە باڵیۆزخانەی خۆی لە دیمەشق كردەوە.
وەزیری دەرەوەی توركیا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، ئەنقەرە خۆشحاڵە لە بەرەی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بووە و بەلایەنی درووستی مێژووی ناوی دەبات، هەروەش جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، ناخوازێت بەسەر ئەو وڵاتە باڵادەست بێت.
توركیا بەڵێنی داوە پاڵپشت بێت لە ئاوەدانكردنەوەی سووریا و هاوكاری بۆ دووبارە بونیادنانەوەی ژێرخان و داڕشتنەوەی دەستووری نوێی سووریا و پێدانی كارەبا و دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان.
ئەنقەرە هیواخوازە سوورییەكان دەست بەگەڕانەوە بكەن بۆ شوێنی خۆیان، بەڵام جەخت لەسەر ئەوەش دەكەنەوە كە ناچاریان ناكەن بەگەڕانەوە.
سەبارەت بە یەكینەكانی پاراستنی گەلیش توركیا چەند جارێك داوای هەڵوەشاندنەوەی كردوون، ئەوەش لەكاتێكدایە هۆشداری دەدەن كە ئەگەر دەسەڵاتی نوێی دیمەشق چارەسەری ئەو پرسە نەكەن هێرشی سەربازیی دەكەن.
بەرپرسانی یەكینەكانی پاراستنی گەل چەندین جار لەگەڵ ئەمەریكی و سوورییەكان لەسەر ئەو دۆسیە كۆبوونەتەوە، جگە لەوەش ئامادەیی خۆیان دەربڕیووە وەك یەكەیەكی سەربازیی بچنە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگری سووریا.
سەرچاوە: ماڵپەڕی: عەرەبیە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment