شاندی دەم پارتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان گەیشتنە ئیمراڵی تورکیە

نوچە نێت

شاندی دەم پارتی بەمەبەستی دووەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی پەکەکە ئەمڕۆ چوونە ئیمراڵی، شاندەکە پێکهاتووە لەهەریەک لە پەرلەمانتارانی دەم پارتی سری سورەییا ئۆندەر و پەرڤین بوڵدان.

ئەمڕۆ چوارشەممە (22/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (T24) بڵاویکردەوە، شاندی دەم پارتی بۆ جاری دووەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان داواکارییان پێشکەش بە دادگای تورکیا کرد، لەدوای ڕێگە پێدانیان لەلایەن وەزارەتەوە شاندەکە ئەمڕۆ بە رێگەتن بۆ ئیمراڵی.

شاندەک بەهامان شێوەی پێشووتر پێکهاتووە لە هەریەک لە پەرلەمانتارانی دەم پارتی پەرڤین بوڵدان و سری سورەییا ئۆندەر.

یەکەم سەردانی شاندی دەم پارتی لە (28)ـی کانوونی دووەمی ساڵی (2024) بوو، لە ئیمراڵی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبوونەوە، لەدوای کۆبوونەوەکە شاندەکە سەردانی لایەنە سیاسیەکانی تورکیایان کرد و پەیامی ئۆجەلانیان پێراگەیاندن، هەروەها ئەحمەد تورک لەسەر داوای ڕێبەری پەکەکە بەشداری لە شاندی دەم پارتی کرد، لەدوای کۆبوونەوەکانیش لە ڕاگێندراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، "کۆبوونەوەکان هیوابەخشە"

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین