عومەر چەلیک: پرۆسەی سەردانی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی کۆتایی هات تورکیە

نوچە نێت

عومەر چەبیک، گوتەبێژی ئەکپارتی لە لێدوانێکدا سەبارەت بە بەردەوامی سەردانییەکانی سشندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی و کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان رایگەیاند، "پرۆسەی سەردانی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی کۆتایی هاتووە و چاوەروان دەکەین ئۆجەلان داوای هەڵوەشانەوەی پەکەکە بکات."

ئەمڕۆ دووشەممە (27/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، عومەر چەلیک گوتەبێژی ئەکپارتی لە دوای کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتەکەی بە سەرپەرشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە سەردانییەکانی شاندی دەم پارت بۆ ئیمراڵی رایگەیاند، "پرۆسەی سەردانی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی و کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆتای هات."
جەلیک لەبارەی چاوەروانییەکانیان لە سەرۆکی پەکەکە دەڵێت، "ئێمە نامانەوێت هەرگیز ئیمتیازات هەڵبژێرین بەرامبەر تیرۆر، ڕاوبۆچوونی خۆمان خستەڕوو لەسەر سەردانیەکانی پێشوو تر، لەمەوبەدوا ئەوەی ئێمە چاوەروان دەکەین بانگەوازی ئۆجەلانە بۆ پەکەکە و هەڵوەشانەوەی رێکخراوەکەیتیان، هەروەها ئەم پرۆسەیە پرۆسەی دانوستاندن نییە و هیچ جۆرە سەودایەک لە نێوانمان نییە، بەڵکو پرۆسەی چەکدانانە."
سری سورەییا ئۆندەر و پەرڤین بڵدان وەک شاندی دەم پارتی هەفتەی رابردوو سەردانی ئیمراڵیان کردوو بۆ جاری دووەم لە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتە سیاسیەکانی تورکیا لەگەڵ ئۆجەلان کۆبوونەوە، ڕۆژێک دواتر لە ڕاگەیێندراوێکدا رایانگەیاند، عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەردەوامە لە کارکردن لە پرۆسەکە و دوای تەواوبوونی ئامادەکارییەکان ئەنجامی کارەکانی بە ڕای گشتی ڕادەگەێنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین