جەنگی ئۆکراینا لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا کۆتایی دێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، دەتواندرێت لە چەند هەفتەیەکدا کۆتایی بە جەنگی ئۆکراینا بهێنین، بەڵام سەرۆکی ئۆکراینا پشت بە پشتیوانی ڕۆژئاوا دەبەستێت، ئەمەیش كاریگەریی لەسەر درێژكردنەوەی جەنگەكە دەبێت.

ڕۆژی سێشەممە (28/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (ئارتی) بلاویکردەوە، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا دەڵێت، "لەوانەیە جەنگی ئۆکراینا لە ماوەی دوو مانگدا کۆتایی پێبێت، بڕە دارایی و تەقەمەنییەکان کە کێڤ بۆ بەردەوامی جەنگ پشتی پێدەبەستێت کۆتایی دێت".

پوتین دەشڵێت، "ئۆکراینا ناتوانێت بەبێ پشتیوانییە ڕۆژئاواییەکانیان لە جەنگ بەردەوام بێت، مانگێک توانای بەرگری کردنی نابێت ئەگەر دارایی و تەقەمەنییەکانی وەریدەگرێت لێی بوەستێندرێت بەهۆی ئەوەی پشتیوانییەکان تەواو دەبێت و خۆی هیچ سەروەرییەکی نییە".

سەرۆکی ڕووسیا دووپاتی دەکاتەوە، "ئەگەر لایەنگرانی ڕۆژئاوایی کیێڤ بەڕاستی ئاشتییان دەوێت، ئەوا زۆر ئاسانە، چونکە مۆسکۆ مەرجەکانی خۆی زۆر بە ڕوونی ڕوون کردووەتەوە. کیێڤ دەتوانێت ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆکردن نیشان بدات ئەگەر بڕیاری قەدەغەکردنی هەموو دانوستاندنێک لەگەڵ ڕووسیا هەڵبوەشێنێتەوە، هەر دانوستاندنێکی پێشنیارکراو لەلایەن زیلینسکی ڕەتدەکرێتەوە چونکە ئەرکی سەرۆکایەتییەکەی بەسەرچووە".

جێگەی ئاماژە پێدانە ئەمریکا و پشتیوانانی تری ئۆکراینا زیاتر لە (200) ملیار دۆلاریان بۆ کیێڤ دابین کردووە،  چەک، کەلوپەل و تەقەمەنی، مووچەی فەرمانبەرانی حکومەت و مووچەی خانەنشینی دەگرێتەوە. کرملین ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، "کە پشتگیرییەکانی ڕۆژئاوا بەشێکە لە ململانێکەدا، ئەگەرچی واشنتن و برۆکسل بە ڕەسمی نکۆڵی لێدەکەن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین