وەزیری دەرەوەی تورکیا: پێشنیاری ترەمپ بۆ ئاوارەبوونی خەڵکی غەززە دژی مافی مرۆڤە تورکیە

نوچە نێت

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رەخنە لە پێشنیارەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئاوارەبوونی خەڵکی غەززە دەگرێت و دەڵێت، "پێشنیارێکە لە دژی مافی مرۆڤ، گواستنەوەی خەڵکی غەززە ڕێبازێکی نا مرۆڤانەیە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (دووی شوبات/2025) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دەوحە لەگەڵ عەلی سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبوونەوە، فیدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی باسی لە پێشنیارەکەی ترەمپ بۆ گواستنەوەی خەڵکی غەززە بۆ میسر و ئوردن بە کارێکی نا مرۆڤانە وەسف کرد و گوتی، "ئێمە دژی ئاوارەبوونی خەڵکی غەززەین، پێشنیارەکەی ترەمپ دژی مرۆڤایەتییە، هەرچەندە ئاگربەست دەستکەوتێکی گرینگ بوو لەنێوان حەماس و ئیسرائیل بەڵام پێشنیاری گواستنەوەی جەڵکی غەززە ڕێبازێکی نامرۆڤانەیە."

وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لە دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووریا کرد و ڕایگەیاند، "دامەزراندنی حکوومەتی نوێ لە سووریا و ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری سووریا پێشهاتێکی گرینگ بوو، پێویستە پرۆسەی سیاسی بەشێوەیەکی گشتگیرتر و دیموکراسیانەتر بەڕێوەبچێت. ئێمە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە پەیوەندی داین بۆ ئەوەی بتوانین پشتیوانی سووریا بکەین و پێویستە سزا نێودەوڵەتییەکان هەڵبگیرێت و گروپە چەکدارەکان لەژێر دەستی سوپای سووریابێت و بەردەوامی بە شەڕکردن دژی تیرۆ بدەین."

فیدان سەبارەت بە گفتوگۆکانی ئیدارەی دیمەشق و یەپەگە هیوای خواست بێ خوێنرشتن کۆتایی بە ناکۆکییەکان بێت و دەڵێت، " ئیدارەی نوێی دیمەشق بەردەوامە لە هەوڵەکانی بەتایبەت بەرامبەر چەکدارانی یەپەگە، وڵاتەکەمان لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخەکە دەکات، هیواخوازم کێشەکان بێ خوێنرشتن کۆتایی پێبهێنرێت و هەرگیز ئێمە رێگە بە بوونی تیرۆر لە سووریا نادەین."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین