كشانەوەی ئەمەریكا هەسەدە دەخاتە بەردەم دووڕیانێکى مەترسیدار
نوچە نێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
ئەگەری كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە سووریا جارێكی دیكە ترسی گەڕانەوەی رێكخراوی تیرۆرستی داعش لە سووریا زیاد دەكات و بۆشایەكی ئەمنی درووست دەكات گرووپە تیرۆرستییەكان دەیقۆزنەوە، لە هەمان كاتدا كورد لەو پارچەیە تووشی دڵەڕاوكێ بووە، بەهۆی ئەو پەیوەندییە ئاڵۆزەی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) توركیا ئەو هێزانە وەك هەڕەشە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی سەیر دەكات.
هێنری ئیچەر، باڵیۆز و جێگری یاریدەری وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریكا دەڵێت، "كشانەوەی ئەمەریكا لە سووریا كورد دەخاتەبەردەم ئاڵنگەرییەكی گەورە، ئەو كشانەوە بواری فراوانتر بۆ توركیا درووست بكات تاوەكوو رووبەڕووی زیاتری ئەو هێزانە ببێتەوە كە بە هەڕەشەیان دەزانێت بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی."
هێنری ئاماژە بەوەش دەكات كە توركیا بایەخی تایبەت بە دۆخی سووریا دەدات و پەیوەندی بەهێزیشی لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ هەیە، ئەگەری بەهێز ئەوەیە پەیوەندییانە پێش بەردەوامی بوونی ئەمەریكایە لە سووریا.
لە كۆتایی (2019) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەوكاتەی ئەمەریكل فەرمانی بە جیمیس ماتیس، وەزیری بەرگری ئیدارەكەی كرد لە هێزەكانیان لە سووریا بكشێننەوە، بەڵام ماتیس دژ بەو بڕیارە وەستایە و لە كۆتاییدا وەك ناڕەزاییەك دەستی لە كاركێشایەوە، ترەمپیش زۆربەی هێزەكانی لە سووریا كشاندەوە، بەڵام دواتر جارێكی دیكە هێزەكانیان لەو ناوچەیە بڵاوكردەوە، تاوەكوو ئێستاش بەردەوامن.
ترەمپ جەخی لەوەش كردەوە، كە ئەمەریكا لە سووریا ناگلێت و سووریا كێشەی تایبەتی خۆی هەیە، ئەوەندە بەس كە فەوزایە، پێویست ناكات وڵاتەكەی دەست لە سووریا وەربدات.
هێنری جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، چەندین رێگە بۆ بەرگری لە بەرژەوەندی ئەمەریكا هەیە دوور لە بڵاوەپێكردنی هێزی سەربازیی لەسەر خاكی ئەو وڵاتە، دەتواندرێت لە رێگەی هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی نوێی سووریا هاوكاریكردنی بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی بەسەر هەموو سوولایا بەرژەوەندییەكانی بپارێزێت، ئەوەش كارێكە دەكرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ توركیا بێتەدی.
عەبدولباسیت سەیدا، سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی نیشتیمانی سووریا رایگەیاند، كورد ترسی هەیە لە رۆڵی توركیا لەدوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا بەتایبەت بەهۆی پەیوەندییەكانی (پەكەكە و هەسەدە)، لەگەڵ ئەوەشدا كورد هەمووی پاڵپشتی پەكەكە نین.
سەبارەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكاش، فەرهاد شامی گوتەبێژی، هێزەكانی سووریای دیموكرات جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، داعش و هێزە مەترسیدارەكان چاوەڕوانی دەرفەتی كشانەوەی ئەمەریكا دەكەن.
تۆڕی هەواڵی ئێن بی سی رایگەیاند، دووبەرپرسی ئەمەریكا رایانگەیاندووە، وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا (پنتاگۆن) كار لەسەر دانانی پلانێك بۆ كشانەوەی هێزەكانیان لە سووریا دەكات، ئەو دوو بەرپرسە لە دۆناڵد ترەمپەوە نزیكن رایانگەیاندووە، بەرپرسانی نزیك لە ترەمپ بەو دواییە بایەخیان بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكایە لە سووریا، ئەوەش وایكردووە، كە پنتاگۆن دەست بە ئامادەكردنی پلانی كشانەوەی هێزەكانیان لە ماوەی (30 یاخود 60 یاخود 90) رۆژ لە سووریا بكشێننەوە. گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێك لەسەر ئەو هەواڵانە بدات.
هێنری ئینچەر جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئامانجی سەرەكی ئەمەریكا لە سووریا بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گەڕانەوەی رێكخراوی تیرۆرستی داعشە، واشنتن لەگەڵ هەر لایەك هەماهەنگ دەبێت ئەگەر ئەو ئامانجە بهێنێتەدی، بەڵام كێشەیەك لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكاوە درووست دەبێت، كە ئەو كشانەوە دەبێتە هۆی بەهێزبوونەوەی داعش، ئەو رێكخراوە لاوازی حكومەتی نوێی سووریا دەقۆزێتەوە، چونكە توانای ئەوەی نییە كۆنتڕۆڵی هەموو سووریا بكات.
بەرپرسان هۆشداری لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا دەدەن، هێزەكانی سووریای دیموكرات لەبەردەم هەڕەشەری زیاتر لە (20) زیندانی و كەمپی پەنابەران جێدەهێڵت، كە زیاتر لە (50) هەزار كەسی تێدایە، نزیكەی نۆ هەزاریان چەكدارانی داعشن، بەبێ هێزەكانی ئەمەریكا ئەگەر هەیە هەسەدە دەستبەرداری گرتووخانە و كەمپەكان بێت، كە دەرفەتی هەڵاتان بۆ هەزاران چەكدار دەرەخسێنێت.
هێنری روونی دەكاتەوە ئەو گرتووخانانە گەورەترین هەڕەشەن بۆ سووریا و ناوچەكە، جەختیش لەسەر ئەوە دەكاتەوە كشانەوەی ئەمەریكا دەبێت رێگەیەك بێت لایەنێكی دیكە هەبێت سەرپەرشی ئەو گرتوخانانە بكات و رێگری لە هەڵاتنی دەستگیركراوان بكات.
عەبدولباست سەیدا باس لەوە دەكات، كورد هەست بە دڵەڕاكوێ دەكات بەهۆی لێكەوتەكانی كشانەوەی ئەمەریكا لە سووریا و ئاڵەنگەرییە گەورەكانی رووبەڕووی حكومەتی نوێی سووریا دەبێتەوە، تاوەكوو ئێستاش نەیتوانیووە كۆنترۆڵی خاكی سووریا بكات.
لە مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو پنتاگۆن نزیکەى دوو هەزار سەبارزى لە سووریا بڵاوەپێکرد، ئەوەش دوو ئەوەندەى پێشوو زیاترە، کە (900) سەرباز بوو.
وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکاش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەرکى هێزەکانیان لە سووریا لاوازکردنى رێکخراوى تیرۆرستى داعش و پاڵپشتى هێزە هاوبەشەکانیان لەو وڵاتە، کە دیارترینیان هێزەکانى سووریاى دیموکراتە.
لە سەرەتاى مانگى رابردوو هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە ئامادەیە سەرپەرشتى زیندانەکانى ئەندامانى داعش بکات، هەروەک دووبارەشى کردووە، کە وڵاتەکەى داوا لە واشنتن دەکات کۆتایى بە هاوپەیمانى هێزەکانى سووریاى دیموکرات بهێنن، بەشدارى هەسەدەش لە جەنگى دژ بە داعش تەنیا بەڕێوەبردنى زیندانەکانە.
سەبارەت بە دۆخى کورد عەبدولباست سەیدا ئاماژە بەوە دەکات، لە ئەنجامى چەندین فاکتەر و ئاراستەى جیاواز دۆخى کورد ئاڵۆزە، کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکاش ماوەیەکى زۆرە چاوەڕوانکراوە، بڕیاری ئەم دوایەش لەناکاوە، هاوکاتە لەگەڵ سیاسەتى دۆناڵد ترەمپ کە تەرکیز لەسەر پرەنسیپى ئەمەریکا لە یەکەمە.
جیاوازى لەنێوان هەڵوێستى پارتە کوردییەکانى سووریا و پەکەکە هەیە، کە لە سەرەتاى شۆڕشى (2011) بە رێککەوتن لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکى پێشووى سووریا هاتنە ئەو ناوچەیە، هەسەدە چەند رەوتێکى خاوەن ئاراستە و ئەجێنداى جیاوازى لەخۆى گرتووە، هەندێکیان هەوڵ دەدەن لەچوارچێوەى پڕۆژەى نیشتیمانى سووریا بن, هەروەک هەندێک لایەنی دیکەیان پەیوەستن بە سەرکردایەتى پەکەکە لە قەندیل.
عەبدولباست سەیدا دەشڵێت، پەیوەندی لەنێوان ئەمەریکا و هەسەدە هەیە، نێوەندگیریش لەنێوان هەسەدە و ئەنجوومەنى نیشتیمانى کورد هەیە بە ئامانجى بەرەو پڕۆژەی نیشتیمانى سووریا و یەکخستنى دۆخى نیشتیمانى کە لەدواى کەوتنى بەشار ئەسەد گۆڕاوە.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانى هەسەدە و پەکەکەش سەیدا ئاماژە بەوە دەکات، داواى پچڕانى ئەو پەیوەندییە دەکرێت و ئەندامەکانى سەر بە پەکەکە دەربکرێن، ئەوەش لە رێگەى راگەیاندن دەبێت، وەک چۆن هەیئەى تەحریرى شام جیابوونەوەى خۆى لە قاعیدە راگەیاند و خۆى کرد بە هێزێکى نیشتیمانى و ئەو کەسانەى گۆڕى کە جێگەى مشتومڕبوون.
سەرچاوە: ماڵپەڕى حورە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment