رۆژنامەى هارتس: هاوپەیمانى تەلئەبیب ــ یۆنان جێگرەوەى پەیوەندییەکانى تورکیا و ئیسرائیل نییە وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێڕانى: ئیسماعیل تەها

ئەوانەى پێیانوایە دووبارە ئیمپراتۆرەکەیان بنیاد دەنێنەوە و دەسەڵاتیان بەسەر وڵاتەکەمان دەسەپێنن، پێیان دەڵێم، ئەوە لەبیر بکەن، ئەو کارە روونادات، تەنانەت بیریش لەوە مەکەنەوە، بەو جۆرە بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل لە لوتکەى ئەم هەفتەیە لەگەڵ کریاکۆس متسۆتاکس، سەرۆک وەزیرانى یۆنان، نیقۆس خریستۆدۆلس، سەرۆکى قوبرسى باشوور هێرشى کرد، پێویست ناکرێت مرۆڤ زۆر خۆى ماندوو بکات بۆ ئەوەى بزانێت "چ ئیمپراتۆرێکى مەبەستە".

ئاشکرایە کە ناتەنیاهۆ تورکیا و رەجەب ئەردۆغانى مەبەستە، ئامانجى هاوپەیمانیەکى سێقۆڵى کۆنى ــــ نوێ خواستى درووستکردنى هێزێکى وەڵامدانەوەى خێرایان هەیە، تاوەکوو بتوانێت بەرەنگارى سەرچاوەى هەڕەشەکانى سەر دەریاى ناوەند بێتەوە، لە بادانەوەیەکى مێژووییدا ئیسپارتە هاتە پاڵ ئیمپراتۆرى یۆنانى، ئەو دوورگە یۆنانییە بچووکە هەموو هێزى دژى ئیمپراتۆرى عوسمانى بە سەرکردایەتى سوڵتان ئەردۆغان بەکارهێنا.

ئەردۆغان ناوى لەو "سێگۆشە ستراتیژیی"یە نوێیە ناوە "بەرەى شەڕ" سوورە لەسەر وێناکردنى ئەو هاوپەیمانییە وەک هەڕەشە بۆ سەر تورکیا، بەڵام ئەو دیمەنە نوێ نییە. لە (2019) لە دەریاى ناوەند "کۆڕبەندى گازى رۆژهەڵاتى ناوەند" دەرکەوت، هەشت وڵاتەکان هەوڵەکانیان لە چوارچێوەى کارى هەماهەنگى بۆ بەرهەمهێنان و بە بازاڕکردنى گاز بە ئامانجى تێپەڕاندنى هەڕەشەکانى تورکیا خستەگەڕ. دواى ساڵێک پەیماننامەى هاوبەش بۆ دامەزراندنى ئەو کۆڕبەندە واژۆکرا، بەوەش کۆڕبەندەکە بووە دەستەیەکى فەرمى، دامەزرێنەرەکانى میسر و ئیسرائیل، یۆنان و قوبرس و ئیتاڵیا و ئوردن و دەسەڵاتى فەڵەستینى بوو، پاشان فەرەنساش هاتە پاڵیان.

خەونى ئەو کۆڕبەندە زۆر دوور چووبوو، تمووحەکانى بەشێوەیەکى بەرچاو زیادى کردبوو، لە کاتى دامەزراندنى یۆڤاڵ شتاینیتس، وەزیرى ئەو کاتەى ئیسرائیل لە وەسفى ئەو کۆڕبەندەدا گوتى، داهاتوو چاوەڕوانى ئەو کۆڕبەندەیە، کە چەندین بوارى دیکە دەگرێتەوە، راکێشانى بۆڕى نەوت لە شارى یەنبەعى سعوودیە لە سەر دەریاى سوور ئیلات و هێڵى گاز بۆ گواستنەوەى گاز لە ئیسرائیلەوە بە رێگەى قوبرس بۆ ئیتاڵیا لەخۆى دەگرێت، ئەوەش بە هەماهەنگى ئەمنى دەبێت، هەروەک ئەو پڕۆژە گەورەیە پێویستى بە پاسەوانیشە. یەکێتى ئەوروپا و کە ئەمەریکا و بانکى نێودەوڵەتى بە سیفەتى راوێژکار لەو کۆڕبەندە زیاتر لە (80) ملیۆن دۆلاریان بۆ لێکۆڵینەوە لە سوودەکانى ئەو پڕۆژە تەرخان کرد، کە بە گوێرەى شتاینیتس لە ماوەى شەش بۆ حەوت ساڵ کۆتایی کارەکانى دێت.

سەرەڕاى ئەوەى ناوى "کۆڕبەند" بوو، بەڵام ئەو ناوەندە وڵاتانى وەک لبنان و سووریاى  تێدا نەبوو، ئەوە جگە لەوەى تورکیاشى تێدا نەبوو. ئەو کاتە تورکیا لە دۆخێکى ئاڵۆزدابوو، چونکە داواى مافى گەڕان لە کەناراوەکانى قوبرسى دەکرد، خەریک بوو رووبەڕووبوونەوەى توندى سەربازیى لەنێوان تورکیا و یۆنان روو بدات. سووریا لە (2012) لە سەردەمى بەشار ئەسەد بەهۆى رەتکردنەوەى داواى ئەردۆغان بۆ دەستبەردابوون لە کۆمەڵکوژییەکانى دژ بە گەلى سوورى دوژمنى تورکیا بوو.

لەدواى ساڵێک میسریش بوو بە ڕکابەر، نەک ئەوەش بەڵکوو بوو بە دوژمنى تورکیا، (2013) ئەو ساڵە بوو کە عەبدولفەتاح سیسى، وەزیرى بەرگرى میسر کودەتاى کرد و محەمەد مورسى، سەرۆکى میسرى سەر بە ئیخوان موسلمینى خستە زیندانەوە، ئەردۆغان دانى بە شەرعیەتى دەسەڵاتى سیسى نەنا، لادانى مورسى ناو نا کودەتاى سەربازیى، سەرکردەکانى ئیخوان تورکیایان کرد بە پەناگەیەکى ئارام، لە کاتێکدا تمووحى قووڵبوونەوەى ئەردۆغان لە میسر کۆتاییهات، کە میسرەوە لە رێگەى مورسى بگاوازێتەوە بۆ ئەفریقیا، ئەوکاتە میسر دەرفەتى بۆ درووستکردنى هاوپەیمانێکى نوێى ئابوورى دژ بە تورکیا دەستکەوت، هەر لەو ساڵەى ئەو هاوپەیمانییە دامەزرا، تورکیا رێککەوتنى دیاریکردنى سنوورە دەریاییەکانى لەگەڵ لیبیا واژۆکرد، کە قاهیرە ئەوەى وەک هەڕەشەى راستەوخۆى دادەنا بۆ رێڕەوى گواستنەوەى دەریایى گازى شل لە میسرەوە بۆ ئەوروپا.

لەو کاتەوە دۆخى جیۆسیاسى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست گۆڕانکارى زۆرى بەخۆیەوە بینیووە، رووکارەکانى بە تەواوى گۆڕاون، بەرژەوەندى سیاسى نوێ و ئابوورى بووە هۆى ئەوەى کە تورکیا بگەڕێتەوە بۆ میسر، لە (2023) دواى قۆناغێکى قوورس پەیوەندییە دیپلۆماسیەکانى هەردوو وڵات دەستى پێکردەوە، سعوودیە و ئیمارات هاوپەیمانیان بەست، تورکیایان وەک دوژمنێکى مەترسیدارتر لە ئێران سەیر دەکرد، وەک یوسف عەتبیە، باڵیۆزى ئیمارات لە واشنتن وەسفى دەکرد، بەڵام دواتر هەردوو وڵات وەبەرهێنانى ملیارەها دۆلاریان لە تورکیا دەست پێکردەوە، دواى ساڵێک ئەحمەد شەرع، کە یەکێک بوو لە نزیکەکان لە تورکیا دەسەڵاتى ئەسەدى روخاند و دەستى بەسەر دەسەڵاتى سووریا داگرت، ئەوەش وایکرد تورکیا ببێتە هێزى سیاسى و سەربازیى جووڵێنەر لە سووریا.

لە هەمان کاتدا لەدواى وەبەرهێنانە گەورەکان و بەڕێوەبردنى زیرەکانەى ستراتیژى سیاسى و سەربازیى، تورکیاى ئەندام لە ناتۆ بووە وڵاتێکى زلهێزى هەرێمى و سەربازیى، کە خاوەنى دووەم گەورەترین سوپایە لە ناتۆیە، بەشێکى دانەبڕاوە لە جیهانى عەرەبى، خاوەن هەژموونە لە قەوقاز، دۆستایەتى شەخسى لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە زیادبوونە، بەهەمان شێوە پەیوەندى لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین بەهێزە. ئەردۆغان پێویستى بە لافیتەیەکى هەڵبژاردن نییە لەسەرى نووسرا بێت، "سەرکردەیەک لە جۆرى جیاواز".

خەونى سیاسى کۆڕبەندى گازى سرووشتى زۆر نەمایەوە، پڕۆسەى ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى ئیسرائیل ــ سعوودیە بەربەستى بۆ درووست بوو، کە مەرجى بنەڕەتى راکێشانى هێڵى نەوتى وشکانى سعوودیە بوو بۆ ئیسرائیل، لەوێشەوە بۆ ئەوروپا بوو، چاوەڕوان دەکرا رێککەوتنى گەورەى گاز لەگەڵ میسر ببێتە سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ ئیسرائیل، بەڵام میسر روونى کردەوە ئەو رێککەوتنە تەنیا "رێککەوتنێکى بازرگانی"یە، کاریگەرى لەسەر هەڵوێستى سیاسیمان بەرانبەر ئیسرائیل نابێت. لەم چوارچێوەیە گرنگە ئاماژە بەوە بکەیت تاوەکوو ئێستا باڵیۆزى نوێى میسر لە تەلئەبیب دیارى نەکراوە، بە هەمان شێوە باڵیۆزى ئیسرائیل لە قاهیرە دواکەوت. لە کاتێکدا ئیسرائیل پەیوەندى بەهێزى لەگەڵ یۆنان هەبوو بە هاوبەشێکى دادەنا لە بنیادنانى بەرەیەکى دژ بە تورکیا لەو ناوچەیە، لە مانگى ئایارى ئەمساڵ رێککەوتنى هەماهەنگى ستراتیژیان واژۆکرد، لە هەفتەى رابردوو نیکۆلاس باباجۆرجیۆ، باڵیۆزى یۆنان لە قاهیرە رایگەیاند، پەیوەندییەکانى میسر و یۆنان بە بەهێزترین پەیوەندى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دادەندرێت.

ئەگەر هەیە لەدواى دامەزراندنى هێزى وەڵامى خێرا لەگەڵ یۆنان و قوبرس، پەیوەندییەکانى ئیسرائیل و یۆنان پێویستى بە پێناسە دەبێتەوە، کە بە مەرجێک لەسەرتاوە رێککەوتن بکرێت کێ سەرکردایەتى ئەو هێزە بکات، بە دیاریکردنى پێوەرەکان کارى سەربازیى هاوبەش دیارى دەکرێت.

بەڵام پرسیار لەسەر چۆنیەتى کاریگەرى پەیوەندییەکان لەنێوان یۆنان و قوبرس و میسر درووست دەبێت، پرسیار لەسەر پەیوەندى میسر لەگەڵ تورکیا لەسەر هەماهەنگى سەربازیى لەگەڵ ئیسرائیل درووست دەبێت، لە حاڵەتێک ئەگەر پێویست بکات هێزى وەڵامدانەوەى خێرا کارا بکرێت.چاوەڕوان دەکرێت سەرەتاى ساڵى داهاتوو ئەردۆغان سەردانى میسر بکات، سەرۆکایەتى دانیشتنى ئەنجوومەنى باڵاى هەماهەنگى ستراتیژى نێوان هەردوو وڵات بکات، لە چوارچێوە ئەو سەردانە گفتوگۆ لەسەر پرسى هێزى وەڵامدانەوەى خێرا و بەرەوپێشچوونى پلانى دووبارە ئاوەدانکردنەوەى غەزە و دامەزراندنەوەى پەیوەندییە هەرێمییەکان و سێقۆڵییە گفتوگۆ بکەن.

ئەوەى زۆر بە روونى دیارە، ئەو هاوپەیمانییە لە سایەى گۆشەگیرى ناوچەیى و نێودەوڵەتى بایەخى بەدەستهێناوە، بەڵام ئەو هاوپەیمانییە لە هەژموونى تورکیا لە سووریا کەم ناکاتەوە، کە بە فاکتەرێکى پڕۆسەى سیاسى و درووستکردنى بڕیارى سیاسى لاى ئەحمەد شەرع دادەندرێت. تورکیا و سووریا و ئەمەریکا هەماهەنگن لەسەر پڕۆسەى یەکخستنى کوردى سووریا لە سووپاى سوورى بە ئامانجى تەواوکردنى کۆنتڕۆڵى شەرع بەسەر پارێزگاکانى باکوورى سوورى.لە بەرانبەردا ئیسرائیل وەک فاکتەرێک تەنانەت لە ئەمەریکاش سەیر دەکرێت بەربەست لەسەر ئەو پڕۆسەیە درووست بکات، هەوڵى شکستهێنانى کۆنتڕۆڵى شەرع دەدات، هەروەها هانى درووزەکان دەدات کە داواى خۆبەڕیوبەرى بکەن، کە دەبێتە بەربەست لەبەردەم سووریا وەک وڵاتێکى یەکگرتوو.

ئەمە تەنیا بەبەست نییە ئیسرائیل لەبەردەم پلانى ترەمپى دادەنێت، بەڵکوو سوورە لەسەر رێگەنەدان بە بەشدارى هێزى تورکیا لە هێزى فرەڕەگەز بۆ سەقامگیرى غەزە، بۆ پارێزگارى ئاسایشى دامەزراندنەوەى ئیدارەى غەزە، بەربەستێکى دیکەش لەبەردەم وڵاتانى عەرەبى و ئیسلامى بۆ چوونە پاڵ ئەو هێزە هەیە. لە کۆنفڕاسى ئەبوو زەبى لە سەرەتاى ئەم مانگە، تۆم باراک نێردەى تایبەت سەرۆکى ئەمەریکا لە سووریا رایگەیاند، ئەگەر راوێژکارى ناتەنیاهۆ بومایە پێمدەگوت، رەزامەندیدان لەسەر بەشدارى تورکیا زیرەکترین کارێکە کە ناتەنیاهۆ دەتوانێت بیکات.ئەگەر هەیە ئەو ئامۆژگارییە ئەگەر هەیە ئەمجارە لە دیدارى ترەمپ لەگەڵ ناتەنیاهۆ بگۆترێت، هەوڵى قەناعەت پێهێنانى بدات، تاوەکوو لە دژایەتى تورکیا یاخود مەرجەکانى بەرانبەر ئەو بەشداریییە پاشگەزبێتەوە.

لە مانگى رابردوو ترەمپ ئامادەیى خۆى وەک نێوەندگیر لەنێوان ئیسرائیل و تورکیا نیشان دا، دواى دیدارى لەگەڵ ناتەنیاهۆ ترەمپ بە رۆژنامەنووسانى راگەیاند، من پێموایە دەتوانین هەر کێشەیەکتان لەگەڵ تورکیا هەیە چارەسەرى بکەین، ئێوە بە لۆژیکى مامەڵە دەکەن، پێویستیشە بە لۆژیکى مامەڵە بکەن. ئەو لێدوانانە ئاماژەیە بۆ ئەو قەیرانەى لە گفتوگۆکانى پەیوەست بە رێکخستنەوەى ئەمنى لە سووریا هەیە. هەر لە کۆنفراسى ئەبوو  زەبى باراک خواستى ترامپى بە شێوەیەکى وردتر داڕشتەوە. 

لە قۆناغێکى دیارکراو پەیوەندییەکان لەنێوان تورکیا و ئیسرائیل دروست دەبێتەوە، چ لە چوارچێوەى رێککەوتنى ئیبراهیمى بێت، یاخود رێککەوتنى سلێمانى بێت، یاخود هەردووکیان بێت. ئەوە  کارێکى لۆژیکیە، بەڵام لۆژیک مەرجى هەمیشەیى نییە بۆ بنیادنانى پەیوەندى نێوان وڵاتان. بەڵام کاتێک وێناى گوتارى سیاسى و گشتى لە تورکیا و ئیسرائیل دەکەین کە دوو وڵاتى دوژمنى یەکن، بۆ ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان وەک لە (2016 و 2022) قورسە چاوەڕوانى گەڕانەوەى ئەردۆغان و ناتەنیاهۆ بکەى. بەڵام ئەگەر هەیە ئەو کەسەى ترامپ رەزامەند بێت بۆ دەستپێکردنەوەى پەیوەندییەکان، چونکە شانازى بەوە دەکاتەوە، لەوەتەى گەڕاتەوە بۆ ئیدارەى ئەمەریکا هەشت جەنگى کۆتایی پێهێناوە، لۆژیکى خۆى سەپاندووە. 

سەرچاوە: مەرکەزى ناتووڕ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین