کۆشکی سپی: بانگەوازەکەی ئۆجەلان پێشهاتێکی گرینگە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

برایان هیوز، گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی ئیشتیمانی کۆشکی سپی سەبارەت بە بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕاگەیاند، "پێشهاتێکی گرینگە، هیواخوازین ئەم بانگەوازە ببێتە هاوکار و هێورکردنەوەی هاوپەیمانە تورکیەکانمان."

ئەمڕۆ هەینی (28/شوبات/2025) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، دواى ئەوەى عەبدوڵا ئۆجەلان دوێنێ بانگەوازە مێژوویەکەی ڕاگەیاند و داوای لە پەکەکە کرد چەک دانێن و ڕێکخراوەکەیان بەگشتی هەڵبوەشێنەوە، لە هەموو جیهان پێشوازێکی باشیان لێکرد، لەوبارەیەوە گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی ڕاگەیاند، "بانگەوازەکە پێشهاتێکی گرینگە."
برایان هیوز ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە پێشهاتێکی گرینگە هیواخوازین ببێتە هێورکردنەوە و دڵنیاکردنەوەی هاوپەیمانە تورکییەکانمان لە شەڕی دژی داعش لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەمەریکا پێیوایە ئەم پێشهاتە دەبێتە هاوکار بۆ ‌هێنانەدی ئاشتی بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان."
لەگەڵ گەڕانەوەی شاندى دەم پارتی  لە ئیمڕاڵی دوێنێ، وێنەیەکی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان بڵاوکردەوە کە بەیەکەوە گرتبوویان، هەروەها وێنەی پەیامەکەیان بڵاوکردەوە کە بە دەستوخەتی ئۆجەلان نوسرابووەوە و پەیامەکەش بە زمانی کوردی لە لایەن ئەحمەد تورک خوێندرایەوە و هەروەها پەرڤین بوڵدانیش بە زمانی تورکی پەیامەکەی خوێندەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین