پیاوی ئه‌ركه‌ قورسه‌كان میدیا

نوچەنێت:

 

محه‌مه‌د وانی

له‌ ساڵانی 2006 تا 2018 هه‌رێمی كوردستان، كه‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی دەکرد، هه‌رێمی كوردستان به‌ قۆناغی بازرگانی و رۆشنبیری و ئاوه‌دانی فراوان گوزه‌ری ده‌كرد، دوای ئه‌وه‌ مه‌سرور بارزانی ئامۆزای جێگه‌كه‌ی گرته‌وه‌. 

نێچیرڤان بارزانی، سووربوو له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی سیسته‌می ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم و باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییان، هه‌وڵی جددی ده‌دا بۆ ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنانی بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌رچوونی یاسای وه‌به‌رهێنان، كه‌ ئیمتیازی فراوانی دابوو به‌ وه‌ربه‌هێنه‌ران، ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ده‌یان كۆمپانیای بیانی روو له‌ هه‌ولێری پایته‌خت بكه‌ن بۆ دروستكردنی پرد و رێگه‌وبان و مۆڵ و بازاڕی مۆدێرن، هه‌روه‌ك به‌شداربوون له‌ گه‌شه‌پێدانی بازرگانی ناوخۆی و ده‌ره‌كی، تا ئەوەی‌ قۆناغێك له‌ قۆناغه‌كان قەبارەى بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا گه‌یشته‌ (12) ملیۆن دۆلار.

له‌ سه‌ر ئاستی سیاسیشدا، نێچیرڤان بارزانى زۆرجار به‌ پیاوی كاره‌ قورسه‌كان وه‌سف ده‌كرێت، هه‌ركات هه‌رێمی كوردستان كه‌وتبێته‌ قه‌یران ئه‌و هه‌وڵی ده‌رهێنانی داوه‌، یاخود هاوكار بووه‌ بۆ سووكردنی ئه‌و دۆخه‌ی هاتۆته‌ سه‌ر هه‌رێم، له‌ لوتكه‌ی قه‌یرانه‌كانی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌ كاتی پرۆسه‌ی راپرسی له‌ (2017)دا، حكومه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی هێزی سوپا و میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی به‌كارهێنا بۆ ده‌ستبه‌رداگرتنی كه‌ركوك و  ده‌ركردنی پێشمه‌رگه‌ له‌ کەرکووک، ئه‌وه‌ش پێشێلێكی مه‌ترسیداری به‌نده‌كانی ده‌ستوور بوو، كه‌ به‌كارهێنانی سوپای له‌ كێشه‌ ناوخۆیه‌كان قه‌ده‌غه‌كردووە، به‌ هه‌مان شێوه‌ فرۆكه‌خانه‌كانی کوردستانى داخست، ئابلۆقه‌یەکى توندی خستبووه‌ سه‌ر ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی کوردستان. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ به‌ربه‌رییه‌ وێرانه‌كه‌رانه‌، نێچیرڤان بارزانى به‌رێگه‌ی وشكانی به‌ره‌و فه‌ڕه‌نسا كه‌وته‌ڕێ، له‌ڕێگه‌ی توركیاوه‌، له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆبوویه‌وه‌، كه‌ هه‌میشه‌ به‌"هاوڕێم" وه‌سفی ده‌كات (ئه‌مرۆ خۆشحاڵم به‌ دیداری هاوڕێم ئیمانوێڵی ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌پاریس) ئه‌و دۆستایه‌تییه‌ كاریگه‌ری هه‌بوو له‌ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی فشاره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ دانانی سنوورێك بۆ ئه‌و سزا سته‌مكارانه‌ی خستبوویه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. 

به‌ بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و پێدانی متمانه‌ له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی هه‌رێمى کوردستان، لئیمانوێل ماكرۆن لە 2019 بانگێشتی فه‌ره‌نسای كرد، كاتیكیش له‌ (2021) قه‌یرانه‌كانی بودجه‌ ئاڵۆزبوو، دووبارە گه‌شتی كرده‌وه‌ بۆ فه‌ڕه‌نسا، کە سێیه‌م سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانى بوو له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن ئه‌و پرسانەى په‌یوه‌ست به‌ ژیان و گوزه‌رانی هاونشتیمانیانی كورددن تاوتوێكرد. 

قه‌یرانی بوودجه‌ كۆتایی نه‌ده‌هات و نه‌ده‌چووه‌ په‌رله‌مانی عێراقی بۆ تێپه‌ڕاندنی، تا ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی پارته‌ سیاسیه‌كان كۆبوویه‌وه‌ بۆ یه‌كخستنی ریزه‌كان و كۆتایی هێنان به‌ كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی ئۆكه‌ی لێوه‌رگرتن رووی له‌ به‌غدا كرد، بۆ هاندانی كوتله و پارته‌ سیاسیه‌كانی سوننه‌ و شیعه‌ و سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌، بۆ پێویستی كۆتایی هێنان به‌ قۆناغی راگوزه‌ر و ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێ له‌ عێراق و گێڕانه‌وه‌ی پێگه‌ی عێراق بۆ ئاستی ناوچه‌یی و جیهانی، داواشی له‌ هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و پێكهاته‌كان كرد بگه‌ن به‌ دید و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بۆ داهاتووی عێراق، كه‌ ده‌سته‌به‌ری سه‌قامگیری و قبوڵكردنی یه‌كتر بێت، به‌هه‌مان شێوه‌ باشتكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند، كه‌ ده‌بێته هۆى‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاشتی له‌ چوارچێوەی وڵاتدا. 

ئایا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتوو بووه‌ له‌ رازیكردنی سه‌ركرده‌كانى به‌غدا و هه‌رێم، بۆ دانانی سنوورێك بۆ ململانێ به‌یزنتیه‌كانیان له‌ لایه‌ك، ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاونشتیمانیان و ده‌ستبه‌ركردنی ئاسایش ژیانێكی خۆشگوزه‌ران بۆیان؟

میدل ئیست ئۆلاین

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین